گیتار
کورتیلە چیرۆک
نوسینی: جۆن دانییل
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
کاتێک منداڵ بووم، ژنی براکەم هەمیشە ئەو گلەیی و گازندانەی کە لە براکەمی هەبوو، لە لای من باسی دەکرد، چونکە براکەم هیچ بایەخ و گرنگی ئەوتۆی پێنەدەدا، براکەم گیتار ژەن بوو.
دەیگوت: من دڵنیام لەوەی ئەو گیتارەکەی لە من خۆشتر دەوێت.
لەدوای چەند ساڵێک لە یەکتر جیابوونەوە.
پێم وایە ئەمە باشترین چارەسەر بوو بۆ بارودۆخی ژیانی هەردووکیان.[1]
⚠️تێبینی: لە ساڵی 1987 گۆڤاری نیو تایمز پێشبرکێی بۆ کۆمەڵێک کورتیلە چیرۆک کرد، لە نێوانیاندا ئەم کورتیلە چیرۆکەی جۆن دانییل خەڵاتی یەکەمی بە دەست هێنا.