هەر کەس بکا بە قسەی ژنان، عاقیبەت دەست دەگرێ بە گونان
دەڵێن: قورماچی کە دۆڕاندی نەڵێت بە گونمەوە شەق دەبات، گون لە کوردەواریدا بۆ بێ منەتی زۆر بەکارهاتووە وەک: بە گونمەوە، یان بە گونی کەرەکەمەوە، یان بە گونی کوڕمەوە، بۆیە هاوینم پێ خۆشە کەس ناڵێ گونت داپۆشە، دەستت لە گونم، بە گونی باوکی خێویەوە، لەسەر یەک لاگون پاڵی داوەتەوە، خۆم گونم و فاتیلەی ژنم، هەروەها بۆ گاڵتە جاڕی و دەسەڵاتداریش هەر ئیدیۆمی لەسەر هاتووە وەک گون باتمان، گونی بەسەرماندا شۆڕ کردۆتەوە، بۆ بێکاریش هاتووە: هەر گونی خۆی هەڵدەکوفێت، دەست لە گونان وەردەدات، تەسبێحات بە گونی دەکات، لەناو کوردانیش لەبەر ئەوەی خێڵ گەرایی باوە سەبارەت بە ژنان زۆر ئیدیۆم و قسەی ساردیان پێ دەگوترێت وەک: لە ژنان کەمتری، سەگ بە ژنان ناوەڕی، ژن پرچی درێژە بیری کورتە، ژن ناقس ئەقڵ و ناقس دینن، ژن بکرێتە حاکم ساڵێ دووجار بزنی دەبڕێتەوە، ژن دەبێت دایمە سەری کیری بەدەرەوە بێت، ژن هەموو قەلبی عەورەتە، عەیبەیه...تاد، لێرەش هاتووە ئیدیۆمی: پرس بە ژنان بکە، بەس بە قسەیان مەکەی پێچەوانە کردۆتەوە تا بیسەڵمێنێت کە بە قسە و بە گوێیان کرا، مرۆڤ دووچاری زەرەر و زیان دەبێت بۆیە عاقیبەتی ئه و کارە دەست بەگون گرتنە، ئەوەشی کردووە بە ئیدیۆم و بۆ ئیفلاس بوون و پەشیمانی و دۆڕاندن و خەسارەتمەندی و زیان پێگەیشتن کە بە هۆی بەگوێ کردنی قسەی ژنان توشی دەبێت وتویەتی: هەر کەس بکا بە قسەی ژنان، عاقیبەت دەست دەگرێ بە گونان. [1]