ناو: سەیدکەمال
نازناو: ئیبراهیمی
ناوی باوک: سەیدعیزەت
ساڵی لەدایکبوون: #1975#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سنە#
$ژیاننامە$
سەیدکەمال ئیبراهیمی، کوڕی (سەیدعیزت) لە ساڵی (1975-ز) لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵات کوردستان لە دایک بوە.
دوای سەرکەوتن بەسەر قۆناغەکانی خوێندندا، لە کۆتایدا ئەدەبی فارسی خوێندوە.
لە بواری لێکۆڵینەوە لە مێژووی کوردا کار دەکات.
دەیان وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکاندا بڵاو بۆتەوە، لەوانەش لە ڕۆژنامەی (میدیا، چاودێر، هەولێر) گۆڤاری زنار و گۆڤاری (مێژوو) کۆمەڵەی مێژووی کورد چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم کتێبانەش ساڵانی ڕابردوو چاپ کراون.
$بەرهەمەکانی:$
1- وەڵام: ساڵی (2007 - ز) باس لە مێژووی هاوچەرخی کورد دەکات.
2-کوردستان پێش لە ڕوخانی نەینەوا: ساڵی (2008 -ز) باس لە مێژووی دێرینی کوردستان دەکات.
3- سمکۆ:ساڵی (2012 - ز) لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و کتێبخانەییە، چەن لایەنێک لە بزوتنەوەی کورد لە ساڵی (1905 -- 1930 - ز) دەخاتە بەر باس وهەڵوەستەیان لە سەر دەکات.
[1]