ناونیشانی پەڕتووک: دیموکراسی و چەپ گلان و ڕاسان
ناوی نووسەر: #مەلا بەختیار#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
دیموکراسی و چەپ، گەلان و ڕاسان، تازەترین کتێبی نووسەر مەلا بەختیارە، مامۆستا جەعفەر پێشەکی بۆ نووسیوە، ئەم کتێبە نۆ لێکۆڵینەوە لە خۆ دەگرێت، سەرەتا لەسەر ڕووداوی هەرەسهێنانی دەوڵەتە کارتۆنییەکان هەڵوێستەی کردووە، کە نێوی سوسیالیزمیان بەسەردا بڕابوو، بەشەکانی تری ئەم کتێبە دیالۆگ و گفتوگۆی قوڵ و فرەلایەنە لەگەڵ هێزە چەپەکانی کوردستان، کە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە نێوان دوولایەندا تەقیوەتەوە، هەر لایەنێکیش بە هەموو توانایەوە داکۆکی لە گۆشەنیگای خۆی کردووە و، هەوڵیداوە بە لۆجیک یان پۆلیمیک بەڕە لەبن پێی لایەنی بەرانبەر دەربکات.
(مێژوو وایە، یان سەردەکەوی، یاخود شکست دەبنە مایەی وانەی گەورە. ستراتیژی چەپ لەنیو سەدەی ڕابردوودا شکستی خواردووە، بە ئاڵای شۆڕشیشەوە.
لەدوای ڕاپەڕینیشەوە بۆشاییەکی گەورەی نەبوونی بزوتنەوەی چەپ لە عیراق و کوردستان، زەق زەق دیارە، هەربۆیە جۆرەها لایەنی سیاسی تایفەگەریی و پۆپۆلیستی سەریانهەڵداوە، نەبوونی بزوتنەوەی چەپی دیموکرات و ڕیالیست، زیانێکی گەورەی بە هاوسەنگیی سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی و بەرگری لە کرێکاران و ڕەنجدەران داوە.
دوای دەرکەوتنی ڕاستییەکان و توانای هێزە دەسەڵاتدارەکان، لە بەدینەهێنانی دیموکراسی و تێک و پێکچوونی باری ئابووریی و کۆمەڵایەتی لە هەمووشی زیانبەخشتر تەشەنەسەندنی گەندەڵی و دروستبوونی توێژی لۆمپنی سیاسی حکومڕانیە. بەرەنجام وا خەریکە جارێکی دی بزوتنەوەی چەپ لە زەمان و زەمینی شکستخواردنی بۆرژوا لەرزۆک و هێزە نادیموکراتییەکان دەبووژێتەوە.)