پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 519,178
وێنە 106,458
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
تاکسی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاکسی

تاکسی
تاکسی
ئازاد کەریمی

سواری تاکسی بووم و، لە پاش شۆفێرەکەوە دانیشتم. دیارە یەکێک لە پێشەوە لە تەنیشت شۆفێرتاکسیەکەوە دانیشتبوو. ماوەیەک ڕۆیشتین و نازانم کەی بوو ئەو کەسەی پێشەوە دابەزیبوو، بەڵام بە هەڵکەوت چاوم بە ئاوێنەی بەرانبەرم لە ناو قاپی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەوت کە چارەی شۆفێڕەکەی تێدا دیار بوو.
لە پڕدا بینیم شۆفێڕەکە چاوێکی لێداگرتم. وامزانی چاوی تووشی نێرۆتیک بووە بۆیە زۆر گوێم پێنەدا، بەڵام دووبارە چاوێکی لێداگرتم و ئەمجارە لێوی گەزت و زمانی بە لێوەکانیدا هێنا و چاوێکی دیکەی داگرت... منیش تووشی هزرێکی شەیتانی هاتم و ویستم سەربخەمە سەری و تۆزێ پێیڕابوێرم. چاوێکم لێداگرت... شۆفێڕەکە سمێل فشێکی ناقۆڵا بوو. دەنگی ڕادیۆکەی کز کرد و گوتی حەزی پێئەکەی؟.. گوتم : بە چی؟ گوتی: بە کێشان! گوتم: چی؟ گوتی: گەرت! هێرۆئین! کریستاڵ! هەرچی لەهەوێڵدا بێ!

بە بیستنی ئەم شتانە ترسێکی قووڵ دایگرتم. گوتم: من بیرم لە شتێکی تر کردەوە! گوتی: چی؟
گوتم: ئەو چاوداگرتن و لێوگەزتنە بۆ سێکسە نەک بۆ مەنگەڵ و بافور! گوتی: هەمووت پێئەدەم!
زۆر ساکارانە و گێلانە گوتم: خۆت پێمئەدەی؟ گوتی: ئا! من! پێتوایە ترسنۆکم؟...
لەدڵ خۆمەوە گوتم : نەک هەر ترسنۆک نیت دیارە زۆر تۆقێنەریشی!
گوتی: ها؟ ترسنۆکم؟ گوتم: نا! ترسنۆک نیت، بەڵام برادەر من لەگەڵ دووکەڵدا نیم...
گوتی: وەک گێلەکان هەڵسوکەوت ئەکەیت! گوتم: من بێکارم و بە دوای کاردا سەرگەردانم... زگم بەتاڵە و قۆڕەی زگم دێ لە برسیتی و نەداراییدا... لەم کات و ساتەدا لە سێکس و دووکەڵ و ڕابواردن گرنگتر نانەزگێک بۆ من پێویستە!
دەستێکی بە سەروقژیدا هێنا گوتی: تۆ ڕاست ئەکەی. منیش قۆڕەی زگم دێ لە برسدا، بەڵام منیش ئەمە وەک کار ئەنجام ئەدەم. گوتم: باشە! تۆ بۆچی بۆ تێرەکان ئەم کارە ناکەی؟
گوتی: براکەم! تێر بۆ خۆی ئوتومبێلی تایبەتی خۆی هەیە و شۆفێڕی تایبەتیش لێی ئەخوڕێ. ئەوان کەنگێ سواری تاکسی ئەبن؟

هیچم نەگوت... بە جۆرێک وەڵامێکی ڕاستی دایە دەستم... بیرم کردەوە دابەزین باشترین ڕێگە چارەیە بۆ دەرچوون لەم کەشە ناخۆشە.
کاتێ دابەزیم، دیسانەوە ڕاوەستام تاکسیەکی تر بێت و بمبات بۆ ئەو شوێنەی وا ئەمویست بڕۆم. تاکسیەکی تر هات و سوار بووم... لە پاشەوە دانیشتم و دیارە یەکێک لەپێشەوە لە تەنیشت شۆفێڕەکە دانیشتبوو. نەموێرا بچمە پاش شۆفێرەکەوە. ترسا بووم لەوەی نەکا ئەمیش چاوم لێدابگرێ و داوام لێبکات ئەفیونی لێبکڕم.

لە شوێنێکدا ڕاوەستا. دوو کەس هاتن و لە پاشەوە لە تەنیشت من دانیشتن. کوڕێکی گەنج و پیرەپیاوێک بوون. کوڕەکە هات و لە لام دانیشت. تاکسی کەوتە ڕێگە و کوڕە گەنجە هەر ڕانی بە ڕانمدا ئەخشاند. خۆش نەبوو. بە شێوازێکی پڕ لە منەت و بەرزەدەماخییەوە ئاوڕێکم لێداوە و سەیرم کرد خەریکە تەمەشام ئەکات و چاوم لێدائەگرێ. هەندێ لێی ورد بوومەوە بینیم کوڕێکی حەڤدە هەژدە ساڵانە بوو. چاوی بە قووڵدا چبوو. کەوتەوە بیرم کاتێ گەنج بووین یان زووتر، ئەو کاتانەی مێرمنداڵ بووین، لەگەڵ برادەرەکانمان بەیەکمان ئەگووت چاوت بەقووڵدا چووە یان بەرچاوت ڕەش داگرساوە، هەر خەریکی دەسپەڕیت... و بەو جۆرە یەکترمان شەرمەزار دەکرد.

لەبەر ئەوەی نە جگەرەمان دەکێشا، نە خەریکی خواردنەوەی ئەلکۆل بووین، نە ئاگامان لە ئەفیون کێشان بوو، نێرگەلەو قلیان ئاویش لە لای پیرەپیاوان و هەندێ پێرێژنان باو بوو. ئێستا گەنجی لای خۆمان وا تووشی خووگرتن بە ئەفیون کێشان بووە، دەسپەڕی پێ کارێکی دواکەوتووانەیە و لە کەپڵ سێکسدا ئەحەوێتەوە.
ئەو کات کە من گەنج بووم، کاندۆم و حەبی کۆنترۆڵی زاوزێ بۆ مێرمنداڵان وشەیەکی نامۆی نەناسراوی نەبیسراو بوو، نامەیەکی ئەویندارانە کە ئەنووسرا بۆ یار، لە گیرفانی جانتای پارەدا ئەماوە و ئەتگوت پەیامی ئاسمانەکانە و هەتا ئەدرایە دەستی یاری خۆشەویست قیر سپی ئەبوو، ئێستا ئەو دووشتە لە جانتا و کیفی گەنجاندا هەیە. ئەگەر یەکیان پێینەبێ، برادەرەکەی پێیەتی.

گەنجەکە کاتێ بێ هەستیی منی بینیبوو، بە تکا و ڕجاوە سەیری ئەکردم. هیچم نەگوت. دڵم بۆی سووتا، هەناوم بۆی سووتا. ڕادیۆی تاکسییەکە وتاری مەلایێکی بڵاو ئەکردەوە. دەنگی مەلا پڕبوو لە تانە و گازندە و هەڕەشە سەبارەت بە کافرەکان و جوولەکە و مەسیحیەکان و ئەو موسڵمانانەی وا فشەیان بە پیەغەمەرەکەیان کردووە. بە دەنگی بەرز دۆعای ئەکرد یاخوا ئەوانەی وا گاڵتە بە هێما ئایینیەکانی ئیسلام ئەکەن جەرگیان و هەناویان ئاگر بگرێت.
بیرم لە هەناوی خۆم کردەوە وا بۆ ئەو گەنجەی تەنیشتم پڕبوو لە گڕکان و زووخ و ئاوی ئاگرین و گۆگرد. خۆم پێنەگیرا گوتم: زمانت ئاگر ئەگرێ ئەگەر فتوا بدەی قاچاخچی ئەفیون موشرک و مولحد و فەسادی سەر زەوییە و ئەبێ بسووتێندرێ تا جەرگ و هەناوی کۆمەڵگە سوکنایی بێت؟
دابەزام... هێشتا مابوو بگەمە شوێنەکەم...ترسام ئەوانەی وا لە ناو تاکسیەکەدا بوون بەرەنگارم ببنەوە و هەرام تووش بکەن. تاکسیەکی تر هات... سوار بووم... چووم لە تەنیشت ژنێکی پەنجاساڵانەوە دانیشتم و و لە تەنیشت ئەویش مێردەکەی دانیشتبوو. کاتێ دانیشتم دەرگەکەم داخست و سڵاوم کرد. خۆشحاڵ بووم ئیتر مەودا بۆ کەس نەماوە لام بۆ بکاتەوە یان ڕانم پێدا بخشێنێ و چاوم لێدابگرێ و لێوی خۆی بگەزێ.
شۆفێڕی تاکسیەکە ئاوڕی لێدامەوە و ڕووی تێکردم. گوتی بەخێربی! تکایە دەرکی لای خۆتت باش نەژەندووە... با جوان کپ بێ! جارێکی تر بیکەرەوە و دایخەوە!

پێش ئەوەی بڵێم بەسەرچاو، بینیم بە چاوی چەپی چاوێکی لێداگرتم، زمانیشی هێنا بەلێویدا و دیسانەوە چاوێکی تری لێداگرتم... هەمان بەزم و هەمان ڕەزم! دەرکم کردەوە و دامخستەوە و ڕووانیمە پێش خۆم. تەنیا شتێک وا لە پێشمەوە دیاربوو سەری زلی کابرایێک بوو ئیتر هیچم لێوە دیار نەبوو لەبەر ئەوە ئەو کابرا بەرچاوی منی بە جارێک گرتبوو. هەناسەیەکم هەڵکێشا... کاری ئەم دنیا هەر بەم جۆرەیە! کاتێ لە تاکسیدا دائەنیشی و دەوروبەرت ئەگیردرێ، یەکێ لێوت لیئەگەزێ، یەکێ چاوت لێدائەچەقێنێ و یەکێکیش بەرچاوت ئەگرێ ناهێڵێ پێشی خۆت ببینی. هەر چەندە بتەوێ لە تاکسیەکەش دابەزی، دەبێتەوە بەوەی کە کاتی خۆتت بەفیڕۆ داوە و پارەی خۆتت بە خۆڕایی بەخشیوە و هێشتا نەگەییشتوویتە شوێنی دیاری کراوت. پێشینانی ئێمەش ئەوەیان گوتووە: سوار بوون عەیبێکە و دابەزینیش عەیبێک!
ڕاستە! بەڵام ئەمە چیرۆکی حاڵ و ڕۆژی ئێمەیە. چاوم داخست. دەنگی گۆرانیەک لە ڕادیۆوە ئەهات: لە ناو کورددا نەبوو پەیمانشکێنی....
لە دڵ خۆمەوە گوتم لە ناو کورددا زۆر شتی خراپی تریش نەبوو...[1]
ئەم بابەتە 529 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 529 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 519,178
وێنە 106,458
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.172 چرکە!