ناو: مووسا
نازناو: کاروان گابار و کاروان جاندا
ناوی باوک: عەلی
ناوی دایک: هەدیه
ساڵی لەدایکبوون: #1994#
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-09-2012#
شوێنی لەدایکبوون: #کەلار#
شوێنی شەهیدبوون: # جۆڵەمێرگ# [1]
$ژیاننامە$
شەهید کاروان گابار (کاروان جاندا)
هەڵۆ بەرزەفرەکەی #گەرمیان# و زاگرۆس
ناو: مووسا عەلی حەمەساڵح. ناوی دایک: هەدیە
ناوی شۆڕشگێری: کاروان گابار و کاروان جاندا
مێژوو و شوێنی لە دایکبوون: 1994 - باوەنوور / گەرمیان
دانیشتووی کەلار
مێژووی بەشداربوون: 21-03-2009
مێژوو و شوێنی شەهیدبوون:14-9-2012 / هێرشی گیانبازی بۆ سەر سەربازگەی هارونا- #شەمزینان# - جۆلەمێرگ
شەهید کاروان گەنجێکی بوێر و لەخۆ بردوو و فیداکاربوو، ئاشقی ئازادی و یەکێتی نەتەوەیی بوو.. پەیوەستی ڕێبازی شەهیدان و ڕێبەر ئۆجەلان بوو.. ئامادەی هەموو ئەرکێک بوو کە پێی دەسپێردرا.. بە سووربوونی لەسەر پێشنیارە شۆڕشگێرییەکانی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی شۆڕشگێری لە ساڵی 2012 دەربازی باکووی وڵات دەبێت. لە خۆشەویستی و وەفای بۆ شەهید (جاندا)ی هاوسەنگەری بەر لەوەی بەرەو باکوور بەڕێکەوێت پاشناوی شۆڕشگێری خۆی دەگۆڕێت بۆ (جاندا). بەرەبەیانی 14ی ئەیلولی 2012 بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدان و پەیوەستبوون بە تێکۆشانی ئازادی بە ورەیەکی پۆڵایین و بەرزەوە بەڕێدەکەون بۆ هێرش کردنە سەر سەربازگەی هارونا لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ. لە پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە پاش ئەنجامدانی ئەرکەکەیان بەسەرکەوتوویی دەگەڕێنەوە، لە کاتی گەڕانەوەیاندا هێزەکانی سووپای تورکیا بە پاڵپشتی هێزێکی زۆری جاش و فرۆکەی جەنگی و هەڵیکۆپتەری سەربازی هێرش دەکەنە سەر ئەو گرووپە گەریلایە کە پێکهاتبوون لە هەشت گەریلای گیانباز.. لە دوای چەندین کاتژمێر شەڕ و بەرخوودانێکی بێ وێنە هەڵۆ بەرزەفرەکەی گەرمیان هەڤاڵ کاروان و هەڤاڵانی دیکەی لاپەڕەیەکی زێرین لە دیرۆکی نوێی کوردستان دەنوو#سنە#وە و شەهید دەبن..
یاد و بیرەوەری شەهید کاروان و هەڤاڵانی و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی هەمیشە گەش و پڕشنگداربێت
سەری ڕێز و نەوازش بۆ بنەماڵە سەربەرزەکەی شەهید کاروان و باوەنوور و گەرمیانی سەربەرز و کوردستانی نیشتیمانی شەهیدان.