شەوی یەڵدایە عەجەب جەریح و عەلیلم من ئیمشەو
عەلیلم چون لەم زوڵماتە هیلالی من لێم ونە ئیمشەو
چ عەجەب عەنادیلم بۆ لێم بوە بە وەحشی ئەیمشەو
ڕۆح و گیانی من ئیسماعیلەکەی قوربانیە ئیمشەو
وا بەدەوری داغستانی غەمەوە دەخوێنم من ئیمشەو
بەڵام هێشتا کەوکەیی سەعدم لە من دیاری نیە ئیمشەو
حەقی ئاهووی من وەکو زنجیر لەگەردنم ئاڵاوە ئیمشەو
غەمم خەمری ئاڵە دەم دەم دەینۆشم بە جان ئیمشەو
خوردم غەمەو غەم یەعقوبەکەی کەنعانی منم ئەم شەو
بە ئاتەش فیراقی ئەو سووتا سەرەپا تەنی من ئەم شەو
سروشکم خوێنی جگەر حاڵم وا وەیلایە گشت ئیمشەو
شەوی یەڵدایە دڵ و گیانی من ببێ بە قوربانی ئیمشەو
هۆنەر: #شیلان ئازاد#[1]