لەشەڕدا شیرینی نابەخشنەوه
کورد لە سەر شەڕ کۆمەڵێک ئیدیۆمی هەیە وەکو: شەڕ و نیوە شەڕ هەر یەکە، لە شەڕدا حەڵوا-هەڵوا نابەشنەوە، شەڕ کەوتە بەر دەرگای ماڵێ، شەڕی سبەینان باشترە لە خێری ئێواران، شەڕ و تڕ لە دەست خۆت نییە، لەشەڕدا هەر ماڵ وێرانی و کاوڵیە، خوێن ڕشتن و هەتیوو کەوتن و جەرگ سووتان و پشت شکان و گرانی و نەبوونی و ڕێ گیران و ڕووخان و پرسە و ماتەمگێڕییە، شەڕ هیچ شتێک ناپرسێت هەموو شتێک خاپوور دەکات، تەڕ و وشک بەیەکەوە دەسوتێنێت، داروپەردوو بەسەریەک دادەدات، شەڕ شەڕه و ئامانی نییە، لەشەڕدا فرمێسک و خوێن و ئاگر و دووکەڵ و خۆڵ و ئارەقە دەبارێت بۆیە کورد شەڕکردنی کردووە بە ئیدیۆم و بە ڕێنوێنی و ڕێنمایی و ئامۆژگارییەوە دەڵێت: لەشەڕدا شیرینی نابەخشنەوه.[1]