ئەو منداڵەی هێندەی تەمەنی هەموو کورد پیر و فرەزانە!
ئەمە ساتی گەڕانەوەیەتی بۆ خوڕەمئاوای لۆڕستان.
$ئەمە دەقی گۆرانییەکەیە$
دەقی ئەم گۆرانییە کە لە زمانی فازڵخانی بەیرانوەندەوە گوتراوە، باس لە شەهیدبوونی ئەو جەنگاوەرە لۆڕە دەکات کە داوا دەکات جەنازەکەی ببەنەوە بۆ دایکی و خاڵەکانی کە لە عەشیرەتی گەورەی سەکاوەندەکان بوون.
زینێ بەرگم بوەنیت ئەو مادیوونم
خەوەرم بوەر تۆ سی ئەو هاڵۆونم
ئەسپەکەم بۆ زین بکەن و هەواڵی مەرگم ببەنەوە بۆ خاڵۆکانم.
نازیێ سی تو بەکو جومە وەرێ تە
دور کردن دو قەور تو شیرێ نەرەتە
نازی تۆ ئیتر جلی ڕەش بکە بەرت، چونکە شێرە نێرەکەتیان لە قەبر ناوە
مۆتۆرچی یەواش بەرۆ داڵکم بەوینم
شیرەشی حەڵاڵ بکەم، بەڵکەم بەمیرم
شۆفیر هێواش لێخوڕە با دایکم ببینم، با شیرەکەی حەڵاڵ بکەم جا بمرم
هاڵۆوانم خێڵەنە هەزار هەزارەن
سی تەقاس خوێنی من سەر وەرمیارەن
خێڵی خاڵۆکانم هەزار بە هەزارن و لە تۆڵەی خوێنی مندا سەرهەڵدەدەن
کاغەزی ڕێبەکەنید بۆ دۆخترانم
بەدێ خۆم شی نەکونن وە دوشمەنانم
کاغەزێک ببەن لە منەوە بۆ کچەکانم و پێیان بڵێن لە دوای من شوو بە دوژمنانم نەکەن. [1]