دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بۆ کۆچی دوايیی هونەرمەندی ناسراوی #هەولێر# مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.
مامۆستا ئەربیللی دەنگ و سیمایەکی دیار و ڕەسەنی هەولێر بوو کە خزمەتێکی زۆری بە مۆسیقا و گۆرانی و هونەری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمەڵێک بەرهەم و کاری هونەریی جوان و بەپێزی لەدوای خۆی جێهێشت.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
20/6/2022 [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!