دەقی پرسەنامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندی گەورە مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەو ناسراوی کورد محەمەد ئەحمەد ئەربیللی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی یەکێک بوو لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردو دەنگێکی دیارو بەسۆزی #هەولێر# بوو، بە دەنگە زوڵاڵ و خۆشەکەی خزمەتێکی یەکجار گەورەی هونەری کوردی کردو بەشێک بوو لە کلتووری هەولێر، بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە گەورەیەمان بیست.
پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!