دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان کەسوکارو خانەوادەی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیارو ناسراوی کوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیلیم بیست.
هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی هونەری کوردی و لە ڕێگەی گۆرانییەکانی خزمەتێکی بەرچاوی ڕەسەنایەتی و کلتووری #هەولێر#ی کرد، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە گوێمان دەزرنگێنەوە.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە، پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەی هونەرمەندو هاوڕێیانی هونەرمەند دەکەم، داواکارم لە خوای مەزن سەبووریمان بدات و هونەرمەندی کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!