دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان کە سوکاری هونە ڕمە ند کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بە ڕێزان هونە ڕمە ند و هە وادارانی کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو ئەربیلی هونەرمەندێکی دێرین و ناسراوی #هەولێر#و کوردستان بوو خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی. بەکۆچکردنی ئە ڕبیلی کوردستان ئەستێرەیەکی تری درەوشاوەی بواری هونەری لەدەست دا، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەو سەرجەم هونەرمەندان و شاعیران و هەوادارانی دەکەم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەمولایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!