لە ڕێورەسمێکدا لە شاری #هەولێر# بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی پەرتووکی مام وسو دزەیی، گەشتی زۆزگ لە دەشتی هەولێر تا #نەغەدە# بڵاو کرایەوە.
ئەردەلان مام وسو دەزیی، نووسەری پەرتووکەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئە پەرتووکە، پەرتووکێکی بیرەورییە لە بارەی ژیان و ڕۆڵی باوکم لە سەردەمی پێشمەرگایەتی لەگەڵ #مستەفا بارزانی#ی نەمر و #ئیدریس بارزانی# و سەرۆک بارزانی، ئەم پەرتووکە چەندین تەوەر لە خۆ دەگرێت هەر لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و ئاوارە بوون لەگەڵ بارزانیی نەمر تا دوا ساتی کۆچی دوایی.
گوتیشی: ئەم پەرتووکە بەشێکی تری تایبەتە بە سەرجەم ئەو پەڕەوانەی کە ڕۆژانە لەلایەن دایکمەوە تۆمار کراون دەستنووس کراون لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و هاتنی بارزانیی نەمر بۆ لای باوکم و تۆمارکردنی داستانەکانی پێشمەرگە.
ڕاشیگەیاند: بەشێکی تری پەرتووکەکە تایبەتە بە ڕۆڵ و کەسایەتیی باوکم کە لەلایەن هەڤاڵانی لە سەردەمی پێشمەرگایەتی باسیان لێوە کردووە، ئەم پەرتووکە لە 340 لاپەڕە پێکهاتووە، کاری دیزاینی لەلایەن د.ئەکرەم فەرەیدوون بۆ کراوە، چاپی یەکەمی ساڵی 2022 بە ژمارەی سپاردنی (132) پێنج هەزار دانەی لێ چاپ کراوە.[1]