ناو: نەوزاد
ناوی باوک: ڕەفعەت
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-07-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
نەوزاد ڕەفعەت لەدایکبووی ساڵی 1951ی شاری هەولێرە.
لە ساڵی 1975 بەشی کوردیی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە تا 2019 حەوت دیوانی بەچاپ گەیاندووە و زۆربەی دیوانەکانی نۆرەی دووەم و سێیەم چاپکراونەتەوە.
لە هەڵبەست نووسین بەردەوام بووە. یەکێک بووە لە شاعیرانی نوێخوازی کوردی دەڤەری هەولێر. کە بەرهەمەکانی جێی سەرنج و بابەتی لێکۆڵینەوە ئەکادیمییەکان بوون. [1]
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #04-07-2022# بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.