به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن
# شەماڵ بارەوانی#
هەڵبەت ڕژێمە تۆتالیتارەکان یەجگار زۆرن، ئه و ڕژێمانەی کونجێک بۆ ئازادی و پانتاییەک بۆ هەناسەی جیاواز و دەنگی جیاواز و ڕەنگ و ئاراستە جیاوازییەکان ناهێڵنەوە. ئه و ڕژێمە تۆتالیتارانەی تاقە فەلسەفە و ڕەنگ و مەزەوێک، تاقە ئاراستە و ئاین و ئایدیا و دیدێک، بەسەر هەموواندا دەسەپێنن. ئه و ڕژێمانەی هەمووان ناچار دەکەن ئایدیۆلۆجیای حزبی فەرمانڕەوا، بەرنامە و هەموو بکە و نەکەیەکی حزبی تۆتالیتاری دەسەڵاتدار بکەن بە عەقیدە و بیروباوەڕی خۆیان و بە موو لێی لا نەدەن.
ئه و حزبە تۆتالیتارانەی هەمیشە بە ئاگر و ئاسن حوکمیان کردووە و دەیکەن. سەرکردە تۆتالیتار و حزبە تۆتالیتارەکان لە مێژووی بەشەرییەتدا نموونەیان گەلێک زۆره، لە سەدەی بیستەمدا نموونەی: مۆسۆلۆنی و حزبە فاشیست و تۆتالیتارەکەی لە ئیتاڵیا. چاوچیسکۆ لە ڕۆمانیا. میلۆسۆڤیچ لە سربستان. فرانکۆ لە ئیسپانیا. هیتلەر و نازیزم له ئەڵمانیا. ستالین و حزبی بەلشەڤی لە ڕووسیا و لە نێویشیاندا سەدام حوسێنی گۆڕبەگۆڕ و حزبی بەعسیزم لە عێراق. سەدام و بەعسیزم، خۆیان وەک نێردراوێک دەبینی، نێردراوێک هەڵگری پەیامێکی تایبەت بێت، پەیامی عرووبە و ڕزگارکردنی نەتەوەی عەرەب، لە ڕێی بیروباوەڕی عرووبە و ئایدیۆلوجیای بەعسیزمەوە.
ئه و بەعسیزمەی دروشمی (ٲمە عربیة واحدة، ذات ڕسالة خالدة)ی بەرز کردبووەوە. ئه و حزبەی لەسەر لێدان لە مرۆڤ و ترساندنی مرۆڤەکان و بێ حورمەتکردنی تاکی عێراقی کاری دەکرد. ئه و حزبەی توندوتیژی بۆ بە بەعسیکردنی هەموو وڵات کردبوو بە پڕەنسیپ. ئه و حزبەی زیاتر لە 30 ساڵ لە ڕێی ئایدۆلۆجیا، ڕێکخستن، تەماح و ترسدا، کاری لەسەر بە بەعسیزمکردنی هەموو سێکتەرەکانی ژیان و شتێکی ئه و وڵاتە کاولستانەی کە پێی دەڵێن عێراق دەکرد.
ئه و حزبەی زیاتر لە سێ دەیە، بە ئاگر و ئاسن حوکمی دەکرد و گەلی عێراقی دەچەوساندنەوە و دەستی بەسەر هەموو لایەنی ژیانی تاکی عێراقی داگرتبوو. له و عێراقەی سەردەمی بەعس کە (کەنعان مەکیە)ی نووسەر و ڕۆماننووسی بەڕەگەز عێراقی، ناوی نابوو(جمهوریة الخوف-کۆماری ترس) و ڕۆمانێکی به و ناونیشانە بڵاو کردەوە. کۆماری یەک حزب، یەک ئایدیۆلۆجیا و یەک ئاراستە، کۆماری عرووبە و بەعسیزم، کۆمارێک خاڵی لە بیری لێبوردەیی، لە فرەیی سیاسی و ئۆپۆزسیونی سیاسی، لە حزبی جیاواز، کۆمارێک جگە لە حزبی بەعس و بەعسیزم ئاراستەکان، هیچ کەس و لایەن و ئاراستەیەکی تر جێی تێدا نەدەبووەوە.
کۆمارێکی نادیموکراتیک و داپڵۆسێنەر و سەرکوتکار، کۆمارێکی ناشارستانی و تۆتالیتار. له و کۆمارەی بەعس و سەدامدا، هەموو شتێک دەبێت سەدامی و سەربە بەعسیزم بووایە و ئینتیمای بۆ ئه و حزبە تۆتالیتاریزم و فاشیستە هەبوایە، تەنانەت دار و بەردیش. له و کۆمارەی دەبوو هەمووان دڵسۆزیی خۆیان بۆ سەرۆکی فەرماندە و قائیدی هێژا سەدامی دیکتاتۆر بسەلماندایە.
باوکێک دەستڕێژی فیشەک لە کوڕەکەی دەکات و لە پڕمەی خه و خەڵتانی خوێنی دەکات، بە پاساوی ئەوەی لە ڕیزی سوپای سەدام و خزمەتی سەربازی هەڵاتووە، باوکەکە ئەم تاوانەی بە دڵسۆزی نواندنی خۆی بۆ سەدام دووپات دەکردەوە. ئەوە ئه و کارەساتەیە کە لە ساڵی1984 لە عێراق ڕووی دا، ئه و باوکە لە بەرانبەر سەدامی دکتاتۆر و لە پێناو بەعسیزمدا، ئه و کارە قێزەون و نامرۆڤانەیە دەکات و دەستی دەچێتە خوێنی ئازیزترین و نزیکترین کەسی خۆی. ئه و ڕووداوەی نووسەر دەیکات به دەستپێکی دەستپێکردنی نووسینی کتێبەکە به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن.
بەڵێ سووکترین گومان لە ئینتیمای بەعسیبوونی هەر تاکێک، بەس بوو بۆ ئەوەی چارەنووسی ئه و کەسە گرتووخانە و پەتی سێدارە و مەرگ بێت. ئه و سەدام و بەعسیزمەی گەلی عێراق بەگشتی و لە ناویشیاندا کوردستانی بەزۆر و بە ستەم بە عێراق لکێندراو و نەتەوەی کورد، مێژووییەکی پڕ لە کارەسات و ئازار، پڕ لە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید، پڕ لە تەعریب و بە عەرەبکردن، پڕ لە ڕاگواستن و دەربەدەری و ئاوارەیی، پڕ لە گرتووخانە و پەت و سێدارە، پڕ لە مەرگەسات و قەدەغەکردنی زمان و گۆڕینی دیموگرافیا و ناوی دێهات و شار و شارۆکە و گەڕەک و شوێنە کوردییەکان، داگیرکردنی جیۆگرافیا و خاکی کوردستان و شێواندنی مێژوو و سڕینەوەی فەرهەنگ و کولتوورمان لەگەڵیدا هەیه.
ئه و حزبە فاشیست و دڕندە و تۆتالیتار و دیکتاتۆرەی بەعس، من لێرە چیتر لە سەر کتێبەکه ناڕۆم و ئەوە بۆ خوێنەر خۆی جێدێڵم بڕوات کتێبەکە بخوێنێتەوە. بەتایبەتی ئه و نەوەیەی خۆم ئاسا کە نەوەی دوای ڕاپەڕینن و هی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی بەعسیزم نین، ئه و تاڵی و سوێرییانەی ژیانیان لە سایەی حوکمی بەعسیزمدا نەچەشتووە و ئەزموون نەکردووە، بۆ ئەوەی بەعسی فاشیست و تۆتالیتار و سەدامی دیکاتۆر و خوێنمژ، باشتر و زیاتر بناسێت، با ئه و کتێبەی به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن بخوێنێتەوە، کتێبێکی قەبارە مەزنی 400 لاپەڕەیی (إرون إم. فاوست)ە.
نووسەر له و کتێبەدا لە ڕێی کۆمەڵێک ئەرشیڤی فەرمی و تۆمار و بەڵگەنامەی نهێنیی حزبی بەعسی فاشیست و سەدامی توتالیتار، ئه و تۆمار و بەڵگەنامانەی کە حزبی بەعس لە(مقر القادە القگریە)ی حزبی بەعس لە بەغدا بە نهێنی پاراستبوونی، هەرگیز نەیدەویست و خەیاڵی ئەوەی نەدەکرد ڕۆژێک ئاشکرا بن و هەمووان پێی بزانن. ئه و بەڵگەنامانەی باس لە ئەجێندا و بەرنامە و ئایدۆلۆجیا و پیلان و پلانی بەعس دەکات، ئه و بەڵگەنامە و تۆمار و ئەرشیڤانەی کە باس لە دیدەنیگا و دۆگم و هەنگاو و سیاسەتەکانی ئه و حزبە سەرکوتکار و دیکتاتۆر و فاشیستە دەکەن، بۆ بە بەعسکردنی هەموو عێراق، باس لە تاکتیک و ڕێ و شێوازی کارکردنی ئه و حزبە تۆتالیتاریزمە دەکەن.
له و پێناوەدا کە چۆن هەم بە پوول و پارە و تەماح، هەم بە تیرۆر و ترس و تۆقاندن، له و پێناوەدا لە پێناو سەپاندنی هەژموون و تارمایی بیری عرووبە و دەسەڵاتی بەعسیز بەسەر تەواوی کایەکانی ژیان، له و وڵاتە کاولستانەی پێی دەڵێن عێراق، بەعسیزم چۆن شه و و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەک و کاریان کردووە، ئه و حزبەی نووسەر (فاوست) لە ڕیزی یەکێک لە حزبە فاشیستەکانی سەدەی بیستەمی دادەنێت.[1]