ناو: ئارام
ناوی باوک: محەمەد قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1972
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئارام محەمەد قادر ئەمین (لەدایکبووی 1972). لەوەتەی 10ی تەمووزی 2019، لەسەر پشکی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئارام ھەڵگری بڕواننامەی دکتۆرایە لە ئەدەبیات. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتی مافی مرۆڤ ھەروەھا جێگری بەرپرسی مەکتەبی شەھیدانی یەکێتی
بڕوانامە: دوکتورا لە ئەدەبیات
قۆناغەکانی کار و بەرپرسیارییەتی:
15 ساڵ کاری حکومی و پێشتریش کاری حیزبی و ڕێکخراوی.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی مافی مرۆڤ.
جێگری بەرپرسی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
ئێستا وەزیری خوێندنی باڵا و توێزینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
زمان:
کوردی (زمانی دایک)
عەرەبی (باش)
ئینگلیزی (باش)
فارسی (باش)[1]