پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان، عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.
هیوادارم ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە هەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناوی بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هاووڵاتییان و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
ئەرکی هەموومانە بە ڕۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بکەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی و کامەرانیتان بۆ دەخوازم.[1]
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
8ی تەممووزی 2022