کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,720
وێنە
  123,926
پەرتووک PDF
  22,081
فایلی پەیوەندیدار
  125,614
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گرێی سپی جێژنانە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گرێی سپی جێژنانە
گرێی سپی جێژنانە
گرێی سپی جێژنانە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

نەک ئێمە، بەڵکوو چۆلەکە پاسارییەکانی بن میچ و ناو درەختەکانی کۆڵانەکەیشمان تەواوی ساڵ (ئەوانەی وا دەیانتوانی لە سەرمای تاقەت پڕوکێنی زستان دەربازیانبێ) چاوەڕوانی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیان دەکرد. چونکە لەو دوو ڕۆژەدا هەم زبڵدانەکان ئاوەدانتر دەبوونەوە و، هەم منداڵەکانیش لەتاو جێژنانە ئەوانیان لەبیردەچووەوە و، ئیتر بەردیان تێنەدەگرتن. لە لای چۆلەکە پەسارییەکان ئەو دوو ڕۆژە ڕەحەتترین ڕۆژەکانی ساڵ بوون. ڕۆژە بەهەشتییەکان. تەنانەت هەندێکیان ئەوەندە خۆشحاڵ دەبوون کە پشیلەکانیان لەبیردەچووەوە و هەربۆیە زۆر ئاسان دەبوون با داویانەوە. لە گەڕەکی ئێمە نەک منداڵ و چۆلەکەکان، بەڵکو پشیلەکانیش سەرتاپا تامەزرۆ و بێ ئۆقرە، چاوەڕوانی ئەو دوو ڕۆژەی ساڵیان دەکرد.
لەبیرمە بە جل و بەرگی کەمێک ڕێک و پێکەوە (تا ئەو جێگایەی دەستی دەدا)، لە داڵانەکەدا ڕێک لە سەر ئەو ڕێگایەی بەرەو ژووری میوانەکان دەڕۆیشت، ڕادەوەستاین و بە حوجب و بزەیەکی پڕ لە دڵەڕاوکێ و خۆشیرین کردنەوە وە (ئەوەی کە داخۆ ئەم میوانە لە کاتی ڕۆیشتن دا جێژنانە دەدا یان نا)، وەها داماوانە و بە دەنگێکی پڕ لە پاڕانەوەی نهێنی سڵاومان لە میوانەکان دەکرد کە جاری وابوو پێمان وابوو تا گریان تەنیا یەک هەنگاومان ماوە. گریانی خۆشەویستی و پاڕانەوە و یەئس. میوانەکانیش کە دەستە دەستە، تاک تاک و دوو دوو دەهاتن و دەڕۆیشتن، وەها سەیریان دەکردین وەک بڵێی قاتڵی گیانیانین! هەر دوو لامان بە جوانی نیگای یەکترمان دەخوێندەوە و، لە مانا شاراوەکان دەگەیشتین. لە لایەن ئێمەوە:
تۆ بڵێی ئەمە چەندەی لێ هەڵوەرێ؟
و لەلایەن ئەوانیشەوە:
ئەم هەتیوە پیسە چڵکنە، شەرت بێ خۆمی لێ گێل کەم!

لەم دوو ڕۆژەدا ئێمە واتە چۆلەکە و پشیلە و منداڵ هەموومان پێکەوە بەختەوەرترین بوونەوەرەکانی جیهان بووین. بە پێچەوانەوە، گەورەکان، ئەوانەی وا ناچاربوون کۆڵانە و کۆڵان و ماڵەوماڵ بکەن، خەمگینترین بوونەوەرەکانی جیهان بوون!
لە ناو منداڵانی گەڕەکەکەی ئێمەدا تەنیا خولە بوو ڕقی لە جەژن بوو. خولە کاتێک خۆی لەوێ نەبوو، پێیان دەگوت خولە قون خوار، هەمیشە یان سەریان پاک پاک بۆ دەتاشی، یان ئەوەندە قژی بە سەرەوە دەبوو کە بە زەحمەت تەوێڵ و چاوەکان و لووتی دەبینران. ئەو لەم دوو ڕۆژەدا نە جل و بەرگی جوانی لەبەردەکرد (بۆ خۆی دەیگوت نیەتی)، نە بە تامەزرۆییەوە لە سەر ڕێگای میوانەکان ڕادەوەستا و، نە لە نێوچاوانیان ڕادەما. خولە، تەنیا کەسێک بوو لەو دوو ڕۆژەیشدا بەردەوام بیری لە چۆلەکە پاسارییەکان و کوشتنیانی دەکردەوە. وەک بۆ خۆی دەیگوت:
جەژنی قوربان یانی قوربانی کردنی چۆلەکە و یانی بۆنی خۆشی برژاویان، تەنانەت خۆشتر لە کەبابخانەکانی شار!
لە حەوشەی قوتابخانەکە بە چقڵ و زبڵ و چیلکەی ڕزیو ئاوری بۆ دەکردنەوە.

خولە کە لە ڕاستیدا ناوی محمود امین اللە بوو و منداڵی گەڕەک بۆ ئاسانکاری ناوی خولەیان سەر خستبوو، لەو دوو ڕۆژەیشدا هەر کە دەرفەتی دەهێنا، قۆچەقانییەکانی کە باشترین قۆچەقانییەکانی گەڕەک و ڕەنگە شاریش بوون، دەهێنا و دەستبەجێ یەک دوو چۆلەکەی بەردەدایەوە و تەختی زەوی دەکردن. ئەوسا ئێوارە درەنگان چۆلەکەکانی (کە لە دڵقێکی ڕەشی دەهاویشتن)، دەبردە حەوشەی قوتابخانە و دەستی دەکرد بە برژاندنیان. ماڵی خولە بە جەژنیش گۆشتیان نەدەخوارد. لەبیرم دێت خولە لە لای چۆلەکەکان بێزراوترین ناو و ناشیرینترین پەیکەری گەڕەک بوو. ئەوان کە ناوی خولەیان بۆ نەدەهات و لە جیاتی خ، بە ج دەیانگوت وەها بۆ جولەیان دادەگرت و جوێنی ئەوەندە پیسیان پێدەدا کە پشیلەکان لە شەرما جاری وابوو خۆیان لە پشت تەنەکە زبڵەکاندا دەشاردەوە!
کەس نەیدەزانی خولە بۆ ڕقی لە جەژن بوو. منداڵانی گەڕەک ئەم ڕاستییەیان تەواو وەرگرتبوو و، ئیتر لە لایان ببووە شتێکی ئاسایی و هەربۆیە زۆر با سانایی لەگەڵیا دەژیان. بەڵام لای من بەردەوام ئەمە پرسیارێکی گەورە بوو. بەڕاستی خولە بۆ ڕقی لە جەژن بوو؟
سەرئەنجام یەکێک لەو ڕۆژانەی وا بە ڕێکەوت توانیم ببم بە میوانی گۆشتە برژاوەکانی خولە لە حەوشە گەورە و پڕ لە دڕکەکانی قوتابخانە، توانیم ڕازی ئەم ڕقە بدۆزمەوە (دە ساڵ دوواتر کاتێک شۆڕش کرا و بۆ یەکەم جار شیعری ڕقی پیرۆزی هێمنی شاعیرم خوێندەوە، یەکسەر بە پێچەوانەی خەڵکی تر لە جیاتی جەللاد بیری خولە دەکەوتمەوە). ئەو ڕۆژە خولە لە کاتێکدا پەڕوپۆی چۆلەکەکانی بەجوانی لێنەدەکردەوە (بە تایبەت هی باڵەکانیان)و، بە تینی ئاور دەیسوتاندن (هەربۆیە گۆشتەکە تامی پەڕی سووتاویشی دەدا)، شووشە ئاسنێکی ژەنگاوی لە قونی چۆلەکە مرداربووەکان ڕۆدەکرد و دەیخستنە سەر ئاگرە پڕ لە دووکەڵەکە. لە دەرفەتێکدا سەرئەنجام دەستی کرد بە گێڕانەوە:

یەکەم جەژن، ئەوەی من لە بیرم دێ، ئیتر ئەوەندە گەورە ببووم کە بتوانم لە سەر ڕێگای میوانەکان ڕاوەستم و بەخێرهاتنیان بکەم. دووای ئەمە، بتوانم چاییان بۆ دابنێم و هەروەها نوقڵیشیان بۆ بگێڕم. ساڵانی ساڵ لەوە پێش بوو. بەیانی زوو لە خەو هەستانیانم، جل و بەرگی کۆن بەڵام خاوێنیان بۆلەبەرکردم و پێیان وتم لە کوێ بێستم و چی بکەم و چۆن. منیش وامکرد (خولە گرێیەک لە منداڵییەوە لە دەنگیدا بوو، کە هەر ئەو سەردەمەیش دەنگی وەک دەنگی گەورەکان لێدەکرد. پێم وابێ هی دووکەڵ یان هی ئەو پەڕە سووتاوانە بوو وا بە گەروویەوە ساڵانی ساڵ بوو دەنووسا و دەنووسا). هەتا ئێوارە ڕاوەستاوم. هەڵبەت خەڵک زۆر سەردانی ماڵئ ئێمەیان نەدەکرد. هەر ئەمە ببووە هۆی ئەوەی زۆر بە سەر پێوە بێستم و ئیتر زۆر نەجوڵێم. کە دەمویست بچم دابنیشم و کەمێک بحەسێمەوە، نەنکم وەها بە سەر سەرما ئەیقیژاند کە لەوانە بوو گوێم کەڕ بێ. باوکم و باوەگەورەیش ئەوانیش ئەبووایە بچنە دەرەوە و سەردانی ماڵی خزم و ئاشنا و خەڵک بکەن و جەژنەپیرۆزەیان لێبکەن. قسەکانی نەنکم کە هەر لە بەیانی زووەوە پێی وتبووم لە گوێما ئەزرینگانەوە، ئەبێ زۆر بە ئەدەب بی، کە سڵاو ئەکەی سەرت داخە، دەستت ڕاست بگرە، ڕێک لە سەر ڕانەکانت، کە دەستیان بەسەراهێنای زیاتر مل خواربکەوە، لە کاتی نوقڵ دانانا بە هەموویان بڵێ فەرموو، زۆریش ڕامەوستە با نەتوانن زۆر هەڵبگرن، کە هەستان و ویستیان بڕۆن کاتێک بە بەردەمتدا تێئەپەڕن ئەبێ بە دەنگی بەرز حواحافیزیان لێبکەی و ڕێک هەر لەو کاتەیشا سەیری دەست و گیرفانیان بکەی، خولاسە لە ناوقەد بەرەوسەر سەیرکردن مەمنووعە!
من کە جاری وابوو بۆنی خۆشی گۆشتی برژاو هۆشی لێدەبڕیم، لەوانە بوو لە هەموو قسەکانی تێنەگەم، بەڵام خولە جۆرێکی دەگێڕایەوە کە بۆنی هەر چی گۆشتی خۆشی دونیایە نەیدەتوانی سەرنجت لێ ون بکا. بە ئیستایشەوە پێم وابێ خولە گەر خوێندەواری هەبایە و کەسی خۆی بە دەورەوە بایە، دەبوو بە یەکێک لە نووسەرە گەورەکانی جیهان. بەهەرحاڵ، خولە درێژەی بە قسەکانی دایەوە و، گوتی:
لەبیرم دێ میوانەکان زۆریان نەئەدامێ. جاروبار ئەچوومە دەرەوە و لە منداڵەکانی ترم ئەپرسی، ئەمبینی ئەوان زۆر زیاتریان لە من پەیاکردبوو. من کە بەرەبەرە هەم ترس (ترس لە نەنکم) و هەم ڕق (رق لە ڕفیقەکانم) دایگرتبووم، ئەمجارە کە میوانەکان ئەهاتن تا ئەمتوانی بە دەنگی بەرز بەخێرهاتنم ئەکردن و، تا ئەمتوانی وەهایش سەیری دەست و گیرفان و خوار کەمەریانم ئەکرد کە لەوانە بوو بکەومە ناو پانتۆڵەکانیانەوە! بەڵام چاری نەئەکرد. بە پێچەوانەوە وەها بە تەعەجوبەوە سەیریان ئەکردم وەک بڵێی سەیری مناڵێکی شێت ئەکەن. بگرە هەتا ڕۆژ لێی ئەڕۆیشت، وەک چۆن هەتا هەتاو دائەچێ و تیشکی کز و کزتر ئەبێ، ئاوا جێژنانەکان کەم و کەمتریان ئەکرد. تەنانەت ئەوانەی وا جێژنانەیان نەئەدا بگرە زیاتریشیان ئەخوارد و چنگیان وەها لە جامۆڵکەی نوقڵەکان ڕۆئەکرد کە لەوانە بوو لە دەستمەوە بکەوێتە خوارەوە. جارێکیان نەنکم وەها زلەیەکی لێدام کە لەوانە بوو پەردەی گوێم بدڕێ. ئاخر ئەو پێی وابوو بۆخۆم نوقڵەکان ئەدزم!

خولە سینگە چۆلەکەیەکی برژزاوی بەدیان لێکردەوە و بە بێ ئەوەی بیجاوێ، یەکسەر قوتی دا و ئەوجار درێژەی بە قسەکانی دایەوە:
سەرئەنجام بە هەر لەقەلەقێک بوو ئێوارە و شەو هات و ئیتر میوان تووی بڕا. باوکم و باوەگەوریشم هاتنەوە، بە گیرفانە هەڵماسیوەکانیانەوە کە پڕ بوون لە نوقڵ. من کە ئەبوایە قڕان بە قڕانی هەر جێژنانەیەک تەسلیمی نەنکم بکەم (نەنکم کە میوانەکان ئەڕۆیشتن هەر زوو ئەگەیشتە سەرم و سەرەڕای ئەوەی دووافلسم دەخستە مشتییەوە، بەڵام وەها بە دڕدۆنگی لێی ئەڕوانیم کە لەوانە بوو بۆخۆشیم باوەڕبکەم کە بەڕاستی هێشتا پوڵم لاماوە و هەموویم نەداوەتە دەستی! کە نانی شەو خورا، باوکم و باوەگەورەم چاییەکیان بەسەراکرد و یەکی توتن و پەڕەیەکیان پیچایەوە و کێشایان و ئەوسا باوەگەورەم کە هەمیشە بە مۆڕەکەوە سەیری منی ئەکرد، ڕووی لە نەنکم کرد و وتی بیانهێنە! نەنکم هەستا، چوو لە سەر تاقەکە لە پشت ئەو قاپەی کە ئایەتێکی قورئانی لەسەر نووسرابوو، دەستماڵێکی سپیی گرێدراوی هێنا. خستیە بەردەمی باوەگەورەم. باوەگەورەم بە لاچاو سەیرێکی باوکمی کردوو و، ئارام و بە بسم اللە وتن دەستی کرد بە کردنەوەی گرێ سپییەکە. گرێی یەکەم ئاسان کرایەوە، بەڵام گرێی دووهەم لەوەیا نەبوو! نە نینۆک، نە دیان، چاری نەئەکرد. هەڵبەت من کە پێم سەیر بوو چۆن باوەگەورەم کە باوەڕی توندی بەوە هەبوو کە نینۆک تاقە ماڵ و کۆخی ناو دونیای شەیتانە، نینۆکی ئەهێشتەوە، چوومە تەنیشت دایکمەوە کە بە دیار سەماوەرە خەڵووزەکەوە دانیشتبوو و وەک هەمیشە هەناسەی قوڵ و درێژی بە دزییەوە هەڵئەکێشا. باوەگەورە کە گرێی دووهەمی بۆ نەئەکرایەوە، ڕووی لە نەنکم کرد و وتی ئەرێ قەحبەی سەڵیتە! ئەوە میزت پیاکردووە و، لە بەر هەتاوا داتناوە وشک بێتەوە وا ئەوەننە توند و قایم بووە، ... ناکرێتەوە؟ باوگەورە هینکەهینکی پێکەوتبوو. نەنکم بە بێ ئەوەی جواب بداتەوە، هەستا و چووە پێشەوە. بە دوو پەنجە گۆشەیەکی گرێکەی گرت و بەرەو لای خۆی ڕایکێشا و ئەوسا زۆر بە ئاسانی بە پەنجە پیر و گڕۆڵەکانی گرێ سپییە سیحراوییەکەی کردەوە. پەڕۆکەی خستەوە بەر دەمی باوەگەورە. باوەگەورەم کە مابووەوە چی بکا، وەها بە خێسەوە لە نەنکمی ڕووانی کە هەنێ لە قڕانی و دووقڕانییەکان لە سەر یەک خزان و پەڕۆکەیان بڵاوتر کردەوە. ئەوسا وتی حەک عەمر کورت بیت! لە ڕێوی ئەچێ و کەچی تاقەت و وزەی ورچی تیایە! نەنکم ویستی شتێک بڵێت، بەڵام گێڕایەوە. پێم وابێ ئەیویست پێی بڵێ کە پوڵەکە چەنەیە. بۆ پەشیمان بووەوە، نازانم. ڕەنگە لەبەر قسە ناخۆش و ناشیرینەکانی باوەگەورەم بوو کە ئیستاکە بە پێچەوانەی جاران یەکجار ڕقی هەستانبوو. باوەگەورە دەستی کرد بە ژماردن. بە باوکیشمی وت کە بە شوێن ئەوا بیانژمێرێتەوە. کە لێبوونەوە، ئاگام لێبوو باوەگەورە ڕەنگی گۆڕا. سەری هەڵبڕی و بە خێسەیەکەوە کە لە ژیانمدا شتی وام لێ نەبینیبوو، سەیرێکی کردم. دەستی کردەوە بە ژماردن. باوکیشم دیسان. بژمێرە و بژمێرە. ئەمجارە ئیتر کە لێبوونەوە خۆی پێ ڕانەگیرا و بە دەنگی بەرز وتی، بە بێ ئەوەی سەرهەڵبێنێ، هەتیوە حیزە! کوڕی سەگباب! هەر ئەوەیە؟... هەر ئەمە بوو؟ من کە نەمئەزانی مەبەستی کێیە، لە خۆشیی ئەوەی کە ڕەنگە لە گەڵ نەنکمی بێ زیاتر خۆم بە دایکمەوە چەسپاند. بەڵام خۆ هەتیو بە ژن نەئەگوترا. تامێکی تاڵ وەک نانی سووتاو کە جاری وابوو لە ترسی باوەگەورە لە سەر سفرە تفمان نەئەکردەوە و قوتمان ئەدا، لە ناو دەممەوە بەرەو ناوسکم بەڕێکەوت. دایکم هەناسە بێدەنگەکانی زیادیان کرد. ئەژنۆی بە ئەژنۆمەوە نا. دەستیشی سەرگەردان لە سەر قاڵییەکە دەهات و دەچوو. ئەرێ لە گەڵ تۆمە کوڕی زۆڵ! هەر ئەمە بوو؟ ئەوسا سەری هەڵبڕی و ڕاستەوخۆ سەیری منی کرد، ... سەیری ناوچاوانم. نازانم چۆن ئیستایش چاوەکانم لە جێی خۆیان ماون. نیگاکانی وەها قورس بوون وەک بڵێی خەریک بوون چاوەکانم لە ناو سەرمەوە بەرەو ناو سکم بە فشار بەرنە خوارەوە. ڕێک بەرەو ئەو خوارخوارانە. ژانەچاوێکی سەیر ئان و سات ڕووی تێکردم. دایکم دەستی گرتم. دەنگی باوەگەورە نەک ژوورەکە گەڕەکەکەیشی تەنیبوو. وتی، وەک سەگی پێ سووتاو قاچمان توێخی پێوەنەما ئەمڕۆ ئەوەندە گەڕاین، تا توانیمان ئەو بڕە پارەیەی پێمان بوو دەستمان پێیەوە گرت و تا توانیشمان گیرفانمان پڕکرد لە نوقڵ. بگرە ئەمساڵ کەمێک گیرفانەکانمان لای ئەحەی خەیات زلترکردەوە، تا توانیم خۆم لە نیگای منداڵە زۆڵەکان دزییەوە، هەتا توانیمان لە کاتی خواحافیزیدا خۆمان دووا ئەخست بۆ ئەوەی بە هۆی ئەوانەی پێشەوە لەبیرمان کەن، کەچی... کەچی ئیستا ئەبینم لەوەی داومانە یەکجار کەمترمان دەست کەوتووەتەوە. تۆی سەگباب، ئا، تۆی سەگباب ئەمڕۆ چیت کردووە؟... ها، پێم ناڵێی؟ بە قەد مناڵی خەڵکیت پێناکرێ؟ بە قەد کوڕە زۆڵە شەلەکەی سەیزایەت پێناکرێ کە ئەمڕۆ لە بەرچاوی خۆما یەک دنیا جێژنانەیان دایە؟

لێرەدا خولە قسەکانی ڕاگرت. ڕووی لە ئاگرەکە هەڵگرت و کردیە من و، گوتی:
دەزانی سەیزادە بێوەژن بوو!
منیش سەیزادەم دەناسی. سمتەکانی ئەوەندە گەورە بوون کە کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆیشت، وەک کێوێک لە گۆشت دەلەرینەوە. کەس بە قەد نیگای پیرەکانی گەڕەک ئاشنای لەرینەوەی ئەو سمتانە نەبوون. خولە درێژەی بە قسەکانی دایەوە:
باوە گەورەم هەستایە سەرپێ. سەرەتا پێم وابوو بۆ من دێ، بەڵام هەستا و چووە بەر پەنجەرەکە. کتوپڕ ئارام بووەوە. باوکم توتن و پەڕەیەکی تری پێچایەوە و سوێندی خوارد کە لەم دونیایەدا هەموو شتێ به شانسە. وتی ئەڵێن گەر حەمە ڕەشی خان تەنیا دە تفەنگچی تری بوایە، حکومەتی بۆ هەمیشە دەشکان، ئەوسا ئیتر شاریشی نەئەسوتاند. باوەگەورەم کە دووکەڵەکەی بەسەرائەچوو (دووکەڵەکە وەک مار بەرەو پەنجەرەکە ئەکشا)، وەها بە خێسەوە لە باوکمی ڕووانی کە پشتە ملی باوکم سوورهەڵگەڕا. ئەوسا هەر بەو نیگایەوە ڕووی لە من کرد، هاواری کرد ئا وەرە ئێرە، ئا وەرە ئێرە توخمە زۆڵ! من ئەمویست لە بیری خۆمی بەرمەوە کە لە گەڵ منیەتی. دایکم ئەژنۆی لە ئەژنۆم قایمتر کرد. دەستمی گوشی و، کەمێک خۆی لە سەر جێ جوڵاند. وەک بڵێی سکڵێک لە سەماوەرەکەوە کەوتبووە ژێر ڕانی. دەنگی باوەگەورە هەر دەهات، لە گەڵ تۆمە نگریس، باوان سووتاو! ئارام جوڵام. ڕێک بەرەو باوەگەورە. نازانم بۆ کتوپڕ هەستم بە غیرەتێکی سەیر کرد. بە دەم ڕێگاوە بیرم کردەوە چی ئەبوو گەر هەموو ڕۆژێکی ساڵ ڕۆژی کوشتنی چۆلەکە پاسارییەکان ئەبوو، ڕۆژی بۆنی گۆشتی برژاو لە سەر دڕک و داڵ و زبڵ. چی ئەبوو بمتوانیایە دایکیشم دەعوەت کەم و ئەوەندە بە دزییەوە لە ناو ڕۆژنامەی ڕزیو و کۆندا بۆی نەهێنمەوە. من نازانم خودا بۆچی جەژنی دروست کردووە. ئەڵێی ڕێگاکە سەدان کیلومتر دووربوو. هەر نەئەگەیشتمێ. باوەگەورەم وەک خاڵێکی بچوک، یەکجار بچووکی ئەو سەری ڕێگاکە دەهاتە بەرچاوم. سەرئەنجام گەیشتم. کە گەیشتم، کتوپڕ خاڵە دوورەکە وەها گەورە ببووەوە نەک هەر پەنجەرەکە، بەڵکوو هەموو ژوورەکەی لەخۆگرتبوو. ئێمە هەموومان ون بووین. ئیتر شتێکی وام لەبیرنەماوە. پشتم لێی بوو، لاشان یان ڕووبەڕووم، نازانم. هەر ئەوەندە ئەزانم زەبرێکی وەها قورس سمت و کەلەکەی پێکام کە دونیا یەکسەر لەبەرچاوما ڕەش ڕەش هەڵگەڕا، ... هیچ شتێکم ئیتر لەبیرنەما. دونیا تەخت تەخت، وەک فەرشی حەزرەتی سلێمان!

سەیری خولە دەکەم، خولە قون خوار. کە هەڵدەستێ بۆ ئەوەی چقڵ و زبڵی زۆرتر بۆ ئاگرەکە بێنێ، دەلەنگێ، بە جەستەی خوارییەوە لەو پەیکەرانەی یۆنانی کۆن دەکا وا بە سەقەتی بەجێ ماون. کە دووکەڵەکەی لێدەئاڵێ، ڕێک لە شوێنی خواری جەستەی، بەشێک لە دووکەڵەکە چڕدەبێتەوە و لەوێدا زیاتر گێژ و لوول دەخوا. وەک بڵێی دەیانەوێ خولە ڕاست بکەنەوە. وەها ڕاست، کە بتوانێ ئاگرێکی وەها بکاتەوە بێ دووکەڵ. تەنیا گڕ، گری خالس و بێ خەوش، خالس خالس. وەک ترس و خەونەکانی خولە، خولەی قون خوار![1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 456 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 456 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!