نێچیرڤان بارزانی: شەهرامی نازری مایەی شانازی هەموو کوردێکە
لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ شەهرام نازری، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئەو هونەرمەندا مایەی شانازی هەموو کوردێکە.
ئاوێنە: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاب ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشواز لە هونەرمەندی ناوداری کورد شەهرامی نازری کرد کە ماوەیەکە بە سەردان لە هەرێمی کوردستانە و ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش لە ڕێورەسمێکدا خەڵاتی ئاڵتوونیی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبەخشرا.
ئاماژەی بەوەشکرد: نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دیداری مامۆستا نازری، ڕێز و ستایش و پێزانینی بۆ مێژوو و خزمەت و کار و بەرهەمە هونەرییەکانی دووپاتکردەوە و پێگە و ناوبانگی مامۆستا نازری لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان و ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتییانەی بەدەستیهێناون بە مایەی شانازی هەموو کوردێک و خەڵکی کوردستانی بە گشتی لە قەڵەمدا، هاوکات وێرای دووپاتکردنەوەی هەموو پشتگیرییەک بۆ مامۆستا نازری، هیوای تەمەنی درێژ و تەندروستیی باش و سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواست.
باسیلەوەشکرد: لای خۆشییەوە مامۆستا شەهرامی نازری وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ئەو ڕێزلێنان و خەڵاتکردنەی لە هەرێمی کوردستان لێی کراوە، دووپاتیکردەوە کە ڕێزلێنان و خەڵاتکردنی لە کوردستان، لای ئەو کە هەموو ئەو ڕێزلێنان و خەڵاتە نێودەوڵەتییانە زیاتر مایەی شادی و مانادارتر و بەهادارترە کە لەسەر ئاستی جیهان پێشکەشی کراون، هەروەها خۆشحاڵی خۆشی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی نیشاندا.[1]