کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی سیاسیی چەپی سەربەخۆییخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بەرهەڵستکاری دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەری کوردستانە. کۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێشتر لەژێر هەژمونیی #عەبدوڵڵا موهتەدی# و #عومەر ئیلخانیزادە#دا خۆی تەنیا وەک ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران (نەک کۆی دەوڵەتی ئێرانی) دەناساند. پێشتر عومەر ئیلخانیزادە وەک سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەبێ ئاگاداریی ئەندامانی ئەم حیزبە لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید لە ڕێکەوتی #22-02-2023# لەگەڵ عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یەکگرتنەوەی هەردووک کۆمەڵەیان ڕاگەیاند. دوابەدوای ئەم ڕاگەیاندنە بە ماوەیەکی کوورت ژمارەیەکی زۆر، نزیک بە 60 کەس لە ئەندامانی ئەو حیزبە وازیان لە ڕیزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هێنا. پڕۆسەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە بڕیار بوو لە ماوەیەکی دیاریکراودا و لە توێی کۆنگرەیەکی هاوبەشدا بگەیەنرێتە ئەنجام. بەڵام سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا و دەرکەوتنی ڕوونتری بیروبۆچوونی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاندەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان گەڕانەوە بۆ ڕا و ویستی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکاتە بنەمای بڕیار لە بەرانبەر هەڵسوکەوتەکانی عەبدوڵڵا ئیلخانیزادە کە بەبێ هیچ گەڕانەوەیەک بۆ حیزبەکەی بچێتە ناو تیمی جۆرج تاونەوە کە دواتر مەنشووری مەهسای لێ کەوتەوە. پێشتریش زێدەبوونی ئاڵۆزی لەنێوان ڕێبەرەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی 2007دا بوو بە ھۆکاری لقدانەوەی عومەر ئیلخانیزادە و دامەزراندنی حیزبێکی جیا بە ناوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. بەڵام لە #19-11-2022# بەدوای 15 ساڵ دوو حیزبەکان جارێکی دیکە یەکیان گرت و لەژێر ناوی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران درێژەیان بە چالاکیی ھاوبەشی خۆیان لەژێر ڕێبەرایەتییەکی یەکینەوە دا. سکرتێری گشتیی حیزبەکە ھەر لە سەرەتای دامەزراندن ھەتا کۆتایی عومەر ئیلخانیزادە بوو، بەڵام لە پاش دەستپێکردنی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی ئەو دوو حیزبەوە، وەک جێگری عەبدوڵڵای موهتەدی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێر دەرکەوت. [1] [2]