بابەت: هەمەجۆر
$16-05-2022$
مەقامی $تو تاکەی نە فکر سەودای خامەنیی$؟ لە مەقامە بەنێوبانگەکانی ناوچەی یارسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوێ لەگەڵ تەمورە دەیڵێن، بەڵام #شەهرامی نازری# لەگەڵ سێ تار گوتی لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لەو هونەرمەندە دەنگ ئاشنایە، بە هەوڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەڵێت، شەهرامی نازری، سۆزێکە لە تەمیرە و بەشێکە لە شانامە. ئێمە وەکو ستراتیجی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بیرمان لەوە کردەوە کە ڕێزی لێبنرێت.
شەهرام نازری خەڵاتی زۆری پێدراوە، بەنێوبانگترینیان نازناوی شوالیەی ئاوازی پێدراوە، بەڵام خەڵاتی ئافیسێر بە مانای خاوەن پلەوپایەی هونەر و ئەدەبیاتیشی پێدراوە کە بە گوتەی خۆی بەرزتر لە شوالیەشە.
شەهرام نازری بەهای ئەو خەڵاتەی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستانەوە پێیدراوە بە گەورەترین شانازیی ژیانی هونەریی ناودەبات. بە گوتەی ئەو هونەرمەندە کوردە، مۆسیقای کوردی مۆسیقایەکی جیانییە و ڕەسانایەتیی زۆری هەیە.
شەهرام نازری: $خەڵاتی کوردستان گەورەترین شانازیی ژیانی هونەریمە$.
گۆرانی و دەنگی شەهرام نازری وروژان و زیندووێتیی تێدایە، لە منداڵییەوە لەگەڵ مۆسیقا و مەقامە دێرینەکانی کورد، بەتایبەت هۆرە، گۆش بووە.
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگی شەهرام نازرییەوە دەڵێت، دەنگێکی ئەفسوناوی و میوزیسیانێکی ناوازەیە.
شەهرام نازری 72 ساڵ لەمەوبەر لە #کرماشان# لەدایکبووە، 50 کۆمەڵە گۆرانیی هەیە، زیاتر بە فارسی گۆرانیی گوتووە، بەڵام گۆرانیی کوردیشی زۆرە و دەیەوێت بەردەوام بێت.
شەهرام نازری خۆی لە چوارچێوەی مۆسیقای کوردی، سونەتی و ئێرانیدا سنووردار نەکردووە، بەڵکو لە بەرهەمەکانیدا کەڵکی لە مۆسیقای ڕۆژئاوایش وەرگرتووە، هەمیشە هەوڵی نوێگەریی داوە.[1]