ناونیشانی پەڕتووک: هەوراگەی شارەزوور
ناوی نووسەر: #تالیب دەرباز#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ:2020
ژمارەی چاپ: دووەم
نووسەر دەڵێت:
(هەوارگەی شارەزوور بەرگی دووەم- ئەم کتێبە لەڕوی ناوەڕۆکوبابەتەکانیەوە هەوڵمداوە سنووری جوگرافی شارۆچکە، شارەدێ و شارەکانیش زیاتر بگرێتەوە لە#هەڵەبجە#ی شەهید و شارەدێیەکانی #سیروان#، #خورماڵ# و#عەربەت# و شارۆچکەی #سەیدساد#ق بەهەوڵوماندوبوون، سەردان وگەڕان و سۆراخکردنی زیاتر، کە ماوەی سێ ساڵ پێوەی سەرقاڵ بووم بریتی بوو لە(474) لاپەڕەنووسین وئەلبومی وێنەکان(100)لاپەڕە وێنەی شار وگوندەکان وکەسایەتی وشوێنەوارەکان
جێی ئاماژەپێکردنە، وێڕای ئەرک ومانووبوون تێچووی زیاتری لەخۆگرتووە لەڕووی تایپ ودیزاین ونەخشەسازیەوە لەساڵی (2009) لەسەرئەرکی خۆم بەچاپم گەیانووە، بە کتێبخانەکانی #سلێمانی# وهەڵەبجە وسەیدسادقدابڵاوم کردوەتەوە.
بەپڕفرۆشترین کتێبم هاتوەتەئەژمارولەماوەیەکی دیاری کراودا لەبازاڕەکاندانەماوە بوتەجێگەسەرنجی خوێندکارانی پەیمانگاوزانکۆکان بۆسەرچاوەی ڕاپۆرت وبەدەست خستنی زانیاری بۆتوێژینەوە، لەبەرداواکاری خوێنەران لەساڵی(2000)جارێکی ترچاپی دووەم کەوتەبەردیدگای خوێنەران بەڵام ئەمجارەیان بەدیزاینێکی نوێ و باشتر و هەندێ زانیاری زیاتر و دانانی وێنەکان لەگەڵ بابەتەکاندا، سەرەڕای ئەمانەیش نووسەران لەمیانەی بابەکانیان سەبارەت بەشارەزوور وسەیدسادق وەک سەرچاوەسودیان لێ بینیوەو بەکاریان هێناوە.
ئەم کتێبە هەرچەندە ماندووی کردم بەڵام زیاتر دڵخۆشی کردم، وبوەهاندان بۆبەردەوام بوونم لەنووسین دا. هیوادارم توانیبێتم دڵ ودیدگای خوێنەرانی پێ ڕوون بکەمەوەو کەلێنێک لەکتێبخانەی کوردی پڕبکاتەوە)
[1]