دوای چەند ڕۆژێک هەواڵی خۆکووشتنی دایکمم پێگەیشت
K24 - هەولێر:
دوای هەشت ساڵ لە دیلبوونی لەلای چەکدارانی داعش، ڕۆسیتیای کچە ئێزدی بە کۆمەڵیک ئازارەوە گەڕایەوە شنگال.
رۆسیتیا بۆ ماڵپەڕی سکای نیوز گوتی: لە 3ی ئاب/ ئۆگێستی 2014، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندەکەمان، من و دایکمیان بەره و شاری موسڵ ڕفاند، ئه و کات تەمەنم 8 ساڵ بوو.
ئه و کچە ئێزدییە ڕزگاربووەی ژێر دەستی داعش ڕاشیگەیاند، دایکمیان فرۆشتە خێزانێکی داعشی، منیشیان بردە سووریا، دوای چەند ڕۆژێک هەواڵی خۆکووشتنی دایکمم پێگەیشت.
رۆسیتیا گوتیشی: کاتی گەیشتنم بۆ موسڵ، منیان خستە نێو هۆڵێکی پڕ لە ژن، چەکدارانی داعش لەنێویاندا هاموشۆیان دەکرد و قسە و نوکتەیان بۆ یەکتری دەگێڕایەوە، هەروەها باسی جوانی، نرخ و لەشولاری ئه و ژنانەیان دەکرد کە لە هۆڵەکەدا بوون.
دەشڵێت: لە بازاڕێکی ژنفرۆشتن، زۆرێکی عێراقی سووریم بینی، ئه و ژنانەی کە جوان بوون، کڕیاری باشیان هەبوو، لە وڵاتی دیکە بۆیان دەهاتن.
رۆسیتیا گوتیشی: لەبەرامبەر پێدانی ژنێک، چەکدارانی داعش لە نێوخۆیاندا دەیانگووت: ئه و چەکەم پێبدە، منیش ئه و ژنەت پێدەدەم، ئەگەر بە پارەش بێت، لەبەرامبەر 150 دۆلار پێمی بدەن.
ئه و کچە لە درێژەی چیرۆکەکەیدا باسی لەوە کرد، زۆرجار لێیان دەدام، پاشماوەی خواردنی ئەوانم دەخوارد، جلی دڕاوم دەپۆشی، کاتێک تەمەنم بووە 12 ساڵان هاوسەرگیریم لەگەڵ چەکدارێکی داعشی کرد، دۆخەکە هاوشێوەی دەستدرێژیکردن بوو، ناخۆشترین کاتەکانی تەمەنم لەگەڵیدا بەسەر برد، ئه و لە شەڕی باغۆز لە 2019 کوژرا، منیان گواستەوە بۆ کەمپی هول لە باکووری سووریا، لەوێ دووبارە منیان دا بە چەکدارێکی داعشی تەمەن 70 ساڵ، ئه و و 5 لە کوڕەکانی لە دەستدرێژکردنە سەرم بەردەوام بوون.
دواجار ڕۆسیتیا باسی لەوە کرد، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان گەیەندرامە شنگال.
لەساڵی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری، جگە لە وێرانکاری، زۆربەی ژنان و کچانی ئه و ناوچەیان بەره و ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەستی خۆیان گواستەوە.[1]