گا بە گونا ئەناسێ.
گا یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە لە مێژوویەکی دریژەوە لە وڵاتی کوردەواردا کورد ناسیویەتی و بەخێوی کردووە، ئاژەڵدارەکان وەچە و توخمی باشیان لێگرتووەتەوە، باشترین جۆری گا، گای ڕەشی چاوسوورە، بۆ جووتکردن بەکاردێ، شوانکارەکان ڕەگەزی گاکان باش دەناسن بەڵام کەسی نەزان تەنیا بە جەستەیا دەزانێت ڕەگەزی چییە، پەندەکە بۆ کەسی نادان بەکاردێ.[1]