کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,029
وێنە
  124,100
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,870
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سکرتێری گشتی حدک: لە دۆسیەی تیرۆری د. قاسملوودا کەمتەرخەم بووین
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
داڕشتنەوە: هیدایەت جان
ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا تێدەپەڕێت، کە لە کاتی دانوستاندندا لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر کرا. سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دوای یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان کار لەسەر بەگەڕخستنەوەی دۆسیەکە دەکەن و دەشڵێت، ئەو جۆرەی پێویست بوو بەدوایدا چووباین، زۆری بەدوادا نەچووین و ئەو هەوڵانەی ئەنجامیشمان داوە، زۆر شێلگیرانە نەبووە.
خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بوولتەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تیشکی خستە سەر دۆسیەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ئەو هەوڵانەی بۆ بەگەڕخستنی دۆسیەی تیرۆرەکەی لە نەمسا ئەنجامیان داوە.
دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان:
رووداو: دۆسیەی تیرۆری د. قاسملوو و یاوەرانی داخراوە یان هێشتا کارایە؟
خالید عەزیزی: تاوەکو ئەو جێیەی پەیوەندیی بە دۆسیەی تیرۆری د. قاسملووەوە هەیە، ئەو دۆسیەیە نە کراوەیە و نە داخراوە، داخراو بەو مانایەی هیچ دادگایەکی بەخۆوە نەبینیوە کە لەو دادگایەدا حوکم بدرێت و کراوەش بەو مانایەی هێشتا باسێک نییە لەسەر ئەوەی ئەو پرسە بێتەوە بەرباس؛ بەڵام کاتێک ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی نەمسا قسەمان کرد، بەتایبەت سێ ساڵ پێش ئێستا، بۆ خۆم لەگەڵ یەک دوو کەس لە وەزارەتی داد و هەندێک کەسایەتی لە پەرلەمان و کەسایەتییە سیاسییەکانی نەمسا قسەم کرد، ئەوان لەو باوەڕەدا بوون، ئەو پرسە لە داهاتوودا دەتوانێت ببێتەوە دۆسیەیەکی یاسایی، هۆیەکەشی ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا ئەو دۆسیەیە نەچووەتە دادگە و بڕیارێکی لەسەر نەدراوە. بەهۆی ساتوسەودای بازرگانیی نێوان دەوڵەتی نەمسا و ئێران، کاتی خۆی ئەو دۆسیەیە پشتگوێ خرا و بووە کەرەستەیەک بۆ مامەڵەی نێوان ڤیەننا و تاران. لە ئەنجامدا ئەو دۆسیەیە دەگەڕێتەوە سەر هەوڵ و تێکۆشانی ئەندامانی حیزبی دیموکرات و دۆستانی ئەو حزبە لە دەرەوەی وڵات و هەموو شوێنێک کە بتوانن کاری لەسەر بکەن.
رووداو: بەنیازن چۆن لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە هەوڵی بەگەڕخستنی ئەو دۆسیەیە بدەن؟
خالید عەزیزی: هەردووک لایەنەکە لەخۆدەگرێت، هیوادارم لە کاتی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان، ئەوکات هەردوولا کە ئەوکات بەیەکەوە دەبین، دەست ئاوەڵاییەکی زیاترمان هەبێت بۆئەوەی لەڕووی یاساییەوە ئەو دۆسیەیە زیندوو بکەینەوە و لەو سۆنگەیەوە بیگەیەنینە قۆناخێک کە بکرێت لە لایەنی سیاسی و یاسایی و مرۆییشەوە بەشداریی ئەو دۆسیە بین. جەوهەری ئەو دۆسیە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کاتی خۆی بڕیاری لەسەرداوە و د. قاسملووی تیرۆر کردووە و بە بڕیاری عەلی ئەکبەر ویلایەتی، وەزیری دەرەوەی ئەوکات و سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو تیرۆرە کراوە و ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە بە هاوکاری دەوڵەتی نەمسا گەڕاونەتەوە ئێران. بۆیە ئەو دۆسیەیە تەنیا دۆسیەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو دۆسیەیەکی مرۆیی و سیاسیشە، ئەوەش دەبێت لە داهاتوودا کاری زۆرتری لەسەر بکرێت.
رووداو: لەو پەیوەندییەدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ توانیوتانە لەگەڵ بەرپرسانی نەمسا گفتوگۆ بکەن؟
خالید عەزیزی: بەهۆی ئەوەی 33 ساڵ لەو دۆسیەیە تێپەڕیوە و لەو ماوەیەدا لە نەمسا حکومەتی جۆراوجۆر هاتوونەتە سەر کار و ڕۆیشتوون و دۆسیەیەک لە ئارادا نەبووە تاوەکو ئەو دەوڵەتانە کاری لەسەر بکەن، بۆیە وەکو دۆسیەیەکی یاسایی ئێستا شتێک لەبەردەست نییە، بەڵام لەناو ڕای گشتیی سیاسی و دادوەری و یاسایی و میدیا و لای پارێزەرەکان ئەو دۆسیەیە دۆسیەیەکی لەبیرکراو نییە، هەموو ئەوانە گرێدراوی ئەوەن کە ئێمە لە داهاتوودا چەندە کاری لەسەر دەکەین. هەندێک بەڵگە ڕوونن، ئەو ڕووداوە لە ڤیەننا ڕوویداوە و لە ڕووداوەکەدا د. قاسملوو، ڕێبەری حیزبی دیموکرات خەریکی دانوستان بووە لەگەڵ دیپلۆمات -تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەوان ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە، بەرپرسانی پۆلیسی ڤیەننا و کاربەدەستانی حکومەتی ئەوکاتی نەمسا ئەوە دەزانن. واتە لەو بوارەدا بەڵگە و هۆکار بە ڕادەی پێویست بەردەستن کە ئەو پرسە بۆ جارێکی دیکە بەگەڕبخرێتەوە.
رووداو: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئایا ئەو دۆسیەیە لەلایەن دیموکراتەکانەوە پشتگوێ نەخراوە؟
خالید عەزیزی: بە ڕاشکاوی دەڵێم، تا ئەو جێیەی پەیوەندیی بە ئێمەی دیموکراتەکانەوە هەیە، کەمکاری و کەمتەرخەمیمان کردووە، ئەو جۆرەی پێویست بوو بەدوایدا چووباین، زۆری بەدوادا نەچووین و ئەو هەوڵانەی ئەنجامیشمان داوە، زۆر شێلگیرانە نەبووە، بۆیە دەڵێم هیوادارم لە داهاتوودا یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان یارمەتیدەر بێت هەموومان یەکدەست، بەیەکەوە بتوانین لە بواری جۆراوجۆردا ئەو دۆسیەیە چالاک بکەینەوە. با، من دەبێت بە ڕاشکاوی ئەوە قبووڵ بکەم. هەوڵمان داوە، خەممان لێ خواردووە و بەدوایدا چووین و دەکرێت بڵێم هەموو ئەندامێکی حیزبی دیموکرات زۆری پێوە ماندوو بووە، بەڵام ئەوە کێشەیەکی یاسایی و سیاسییە و کار و شوێنی خۆی پێویستە و پسپۆڕی و پشوودرێژیی خۆی دەوێت، بۆیە هیوادارم لە داهاتوودا لەو بوارانە دەستکراوەیی زیاترمان هەبێت.
رووداو: باسی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیموکراتت کرد، هەنگاوەکان بە کوێ گەیشتوون؟
خالید عەزیزی: پرسی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان قۆناخگەلی جۆراوجۆری هەبووە و دانیشتن و دانوستاندنەکان تاڕادەیەکی زۆر لەسەر ئەو ڕێککەوتنە گشتییانەی کە کردوومانن، گەیشتوونەتە ئەنجام؛ بەڵام سرووشتییە، دەیان دامەزراوە و ئۆرگان و ئەندام و کادیرانی حیزبی دیموکرات دەخەینەوە سەریەک و دەبنەوە بە یەک حیزب، ئەوە لەڕووی کاتەوە ماوەیەکی تێپەڕاندووە کە ئەو کاتە لە زۆر بوارەوە توانیویەتی یارمەتیی زۆرمان بدات و باشتر لە ویست و داخوازییەکانی یەکدی تێبگەین.
رووداو: کەواتە گەیشتوونەتە ئەو قۆناخەی بڵێن پرسی یەکگرتنەوە بڕیاری کۆتایی لەسەر دراوە و دەبێت یەکبگرنەوە؟
خالید عەزیزی: پێموایە کارێکی زۆری لەسەر کراوە و گەیشتووەتە قۆناخەکانی کۆتایی، هۆیەکەشی ئەوەیە بە دەیان جار جەختمان لەوە کردووەتەوە، هەم خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو یەکگرتنەوەیان ویستووە و ئێمەش گوێمانداونەتێ و هەم ئەندام و کادیرانی حیزبی دیموکرات لە هەردوولا ئیدی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە کە دوو حیزبی دیموکرات چیدیکە پێویست نییە و دەبێت ببێتەوە بە یەک حیزبی دیموکرات. بۆیە هیوادارم لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور، ئەو پرۆسەیە بگاتە ئەنجام و کۆتایی پێبێت.
رووداو: هیچ هەوڵێک هەیە بۆئەوەی ئەو پرۆسەیە بە جۆرێک لەبارببرێت؟
خالید عەزیزی: بێگومان نەیارەکانی حیزبی دیموکرات و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەت دەست و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرگیز لە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەک هەر دڵخۆش نین، بەڵکو هەوڵ دەدەن بە شێوازی جۆراوجۆر تێکی بدەن، بەڵام ئیرادە و ویستی ئێمە دەتوانێت بەسەر هەموو ئەوانەدا زاڵ ببێت، چونکە ئەوە ئێمەی دیموکراتین لەسەر داهاتووی حیزبی دیموکراتێکی یەکگرتوو بڕیار دەدەین، نەک خەڵکێکی دیکە. بۆیە من زیاتر گەشبینم و پێموایە هەوڵ و تێکۆشانی لایەنە نەیارەکانی حیزبی دیموکرات، بەتایبەتی دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو بوارەدا ناتوانێت سەرکەوێت، هۆیەکەشی ئەوەیە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی ئەو یەکگرتنەوەیان دەوێت و ئەندام و کادیرانی حیزبی دیموکرات هەموویان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئەو دوو حیزبە یەکبگرنەوە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,103 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-07-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 15-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,103 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 15-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.531 چرکە!