هاوڵاتیانی کوردستان، هەمووتان دەزانن ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەهەموو شێوەیەکی نا مرۆڤانە کەوتوەتە ئۆپراسیونی پاکتاوکردنی گەلی کوردستان، دەبینن چۆن گەلی ئێمە لەباکور، باشور ڕؤژئاوای کوردستان، هاتونەتە قڕکردن وپاکتاوکردن، بەسەدان وهەزاران خێزانی کورد لەناوچەو گوندەکانیان دەربەدەرکراون تەنها بەهؤکاری ئەوەی کە کوردن، بەهەزاران کەسایاتی سیاسی، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ڕؤژنەمەوان ومیدکار دەستگیرکراون هەربەهۆکاری ئەوەی کوردن!!
دەوڵەتی فاشی تورک، دەزگای جاسووسی(میت)، لە ئێستادا خەریکی سازکردنی تۆڕی جاسوسی وکورد کوژیە لەباشوری کوردستان بۆ ئەومەبەستە دەزگای بەدناوی پاراستن و بنەماڵەی بارزانی هاوکاریان دەکەن، ئامانجی ئەوەیە لەڕێگەی هەندێ هاوکاری وئاسانکاری گەشتکردن بۆ تورکیا، هاوکاری میت بکەن و بیانخەنە ژێر بڕیاری خۆیان، لەهەندێ شوێن داوای چوونە ماڵ و پشکنین دەکەن، تەنانەت ترساندن و ئیهانەو سوکاتی بەکوردەکان دەکەن، سەرانەو پارەی زۆریان لێ دەسەنن، چەندین جار هێرش کراوەتە سەر خێزانی کورد ولێیان داون وسوکایەتیان پێ دەکرێ، کێشەومەشاکیلیان بۆ سازدەکرێ و دەیانخەنە دۆخی دژوار ودواتر داوای هاوکاریان لێدەکرێ، لەهەمانکات ئەوپارەو قازانجەی لەگەشتیاری دەستیان دەکەوێ بۆ شەڕ وقڕکردنی گەلی کورد بەکاریدێنن، تا ئابووری دەوڵەتی فاشی تورک بەهێزبێ توانایی خۆسازی بۆشەڕ باشتر دەکا.
هاونیشتمانیانی کوردستان، یەکێک لەچەکە گرنگەکانی دەستمان کە دەتوانین لەبەرامبەر دوژمنی ڕەش و فاشی بەکاری بهێنین، چەکی ئابووریە، ئەو پارەیە کە دەیبەن و بەکاردە هنن، سەرمایەیکی گەورەی بازاڕە، بایکوت کردنی سەفەر بۆ گەشتووگوزار لەو ووڵاتە خۆی لەخۆیدا لێدانە لەژێرخانی ئابووری و بەرەنگاریەکە و دژ وەستانەوەیە بەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورک، وتنی نایەکی گەورەیە بەو زوڵم وستەم و شەڕە کە لە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دەدرێ.
هەربۆیە ئێمە وەک کۆردیناسیونی ڕێخستنەکانی باشووری کوردستانی کەجەدەکە لە ئەوروپا، کەمپینی بایکوتی سەفەرکردن بۆ تورکیا ڕادەگەیەنین، بانگەواز لەهەموو تاکێک وخێزانێکی بەویژدانی هاونیشتمانی کوردستان دەکەین لەهەر کوێیەک هەن، مەچن بۆ گەشتووگوزار، کاڵاو بەرهەمی تورکی بەکارمەهێنن ومەکڕن، بایکۆتی تەواوی تورکیا بکەن، سەفەرنەکردن بۆ ئەو ووڵاتە وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی وئینسانی ببینن، ئەمڕۆ فاشیزمی تورک لەبواری ئابووری تەنگاو بوە، بایکوتی سەفەرکردن بۆ تورکیا، یانی هاوکاری نەکردن لەبەگەڕخستنی ئابووری وبوژانەوەی بازاڕ و قەیرانی دەوڵەتێکی فاشی کورد کوژی وەک تورکیا، ئەم کارە وا دەردەکەوێ تایبەتی وکەسیبێت، بەڵام لەخۆیدا گەورەترین کارێکی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاریەکی نیشتمانی و ئینسانیە کە فاشیزم ڕەتدەکاتەوە و شەلەل لەئابووری ئەو فاشیزمە دەدات، ئەوەندەیتر ئەو دۆخە خراپە ئابوورییەیی خراپتردەکات.
کۆردیناسیۆنی ڕێک خستنەکانی باشووری کوردستان[1].