ئاخری عومر و هەوەڵی تڕۆیی.
بەکەسێک دەوترێت کە لە تەمەنی پیریدا دەست بکات بە بەدکرداریی و کاری نەشیاو کە بەپێی نەریتی کۆمەڵگە، بەدکرداری لە هیچ کەسێک ناوەشێتەوە، بەتایبەتیی کەسی بەتەمەن چونکە بەتەمەنەکان دەبێت ئامۆژگاری خەڵکی بکەن بۆ کاری چاکە، نەک خۆیان خراپەکاربن. [1]