ئاسمان سەرەخەرێتی و زەوی ژێرەخەر.
سەرەخەر: سەرڕاخەر ئەو شتەی لە کاتی خەوتندا، بەخۆدا دەدرێ، ژێرەخەر: ژێرڕاخەر ئەو ڕاخەرەی لەسەری دەخەوی، بەکەسێکی زۆر هەژار و دەست کوورت دەوترێت کە خانوو و ماڵی دنیادای نەبێت، هەر شەوەی لە جێگەیەک ڕۆژ بکاتەوە، لەسەر زەوی بنوێ، زەوی ڕاخەری بێت، هیچی نەبێت بیدا بەخۆیدا، ئاسمان داپۆشەری بێت. [1]