ئاسیاو کە کرا، یا دانی دە، یا ئاوی ببڕە.
ئاسیاو: ئاشی ئاو (فەرهەنگی خاڵ) ، بە کەسێک دەوترێت کە کارێک دەگرێتە دەست، یان دەبێت بە پیاوانە ئەنجامی بدا یان دەستی لێهەڵگرێ و دەستی دەستی بە خاوەنکارەکە نەکات، واتە: کارێکت پێ ئەنجام نەدرێ مەیکە، با لەسەری ڕووزەرد نەبی و خۆت و خاوەنکار زیانبار نەبن. [1]