ئاش، ئاو بردی، ئاشەوان لە چەق چەقە ئەگەڕێ.
بە یەکێک دەوترێت لە کارێکی گەورەدا یان لەسەودایەکدا، زەرەرێکی قوورسی کردبێت پاشان بەکارێکی بچووک بیەوێت زەرەرە گەورەکەی قەرەبوو بکات و بێتەوە مایە، ئەوە ئەوپەڕی بێ ئومێدبوون پیشاندەدات، لە دوای کەوتنی کەسێکی دەوڵەمەندەوە کە بیەوێت بە کاری بچووک و جووڵەی بچووک هەستێتەوە. [1]