ئاش گرمەی دێ و ئاردی دیارنییە.
ئاشی ئاو لە کاتی کارکردندا، هەم خوڕەی ئاوەکەی دێ، هەم گرمەی بەرداشەکان دێ کە لەسەریەک دەخولێنەوە، بە یەکێک دەوترێت کە هەمیشە لە کار و ڕەنجا بێ و ماندوو بێ، کەچی دەستمایە و دەستکەوتی هیچی دیارنەبێت، کەس نەزانێت چی دەکات و چی ناکا، یان ئەو دەستکەوتەی پەیدای دەکات چی لێدێ. [1]