ئاش لە میزتن بێ، هەر ئەمیزێ.
کەسێک مەبەستی بێت ئیش و کارێک ئەنجامبدا، بارودۆخ خوازراو بێت یان نەخوازراو، لەو کارە قازانج بکات یان زیان، هەر دەیکا، گەر باجی گەورەش بدا، زیاتر مەبەستی کەسی پێداگر و خۆسەپێنە، بۆ ئەو مەبەستە کەڵک لە پێگەی کۆمەڵایەتی یان ناوبانگی خێزان و بنەماڵە وەردەگرێ. [1]