بۆ دایکم نەوال ئەلسەعداوی، لە ساڵیادی یەکەم کۆچکردنیدا
د. مونا حلمی
وەرگێڕانی لە عەڕەبییەوە؛ #ڕۆزا حەمە ساڵح#
لەبەرچاوی خەڵکیدا، ئەو دایکم بوو. ئەمە یارییە ڕاستەقینەکە بوو، یان فێڵە جوانەکە بوو کەدەمانکرد. درۆیەک تا توانیمان لە ناو ڕاستییەکانیدا ژیاین. ساختەکارییەکی فەرمی بوو، کە ئێمە لەسەری سزا نەدراین.
ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەو تاکە منداڵی منە، قژی وەک بەفرە، لەش و لارێکی ڕێک کە ناچەمێتەوە، ئەسمەرێکی جوانە، کە بەبێ پیاو، بەبێ ئازار هێنامە دونیاوە.
هەمیشە لەسەر ناوکە داو دەبین، کە پێکەوە دەمانبەستێتەوە.
منداڵێکە لەخەو هەڵدەسێت گۆرانی دەڵێت، مەیلی بەلای ڕیتمەکاندا خەونێکی مەحاڵ دەجووڵنێت، هەرگیز بالێفەکە بەجێناهێڵێت، چاوی بڕیوەتە خۆر، یاری بە بووکەڵەکان ناکات، بەڵکو بە پرسیار گەلێک کەلە منداڵان قەدەغە کراوە و بۆ گەورەکانیش حەرامە.
لە ئەپارتمانێکی بچووک لە جیزە، گەشتی گەورەی ژیانی خێزانەکەمان دەستی پێکرد. (نەوال، شەریف، مونا، عاتف) لەوانەیە ژوورەکان تەنگ بووبن، بەڵام دڵ و دەروون و عەقڵ و خەونەکانمان فراوان بوون.
دایکم لە هەمووانەوە و بە بەردەوامی دژایەتی دەکرا و بە دوایەوە بوون، لەوانە: پاسەوانەکانی سیستەمی سیاسی پیاو سالاری، پیاوانی ئاینی، قەشە ئیفلیجەکانی ڕەخنە، نوخبەکانی ڕاگەیاندن و خۆنمایشکەرانی نیشتمانپەروەری و چاکە، هەر لەسەردەمی عەبدولناسرەوە و تێپەربوونی بە سەردەمی سادات کە تێیدا زیندانی کرا، تا دەگاتە موبارەک، کە ئیدی لەوێدا تەواوکەری گەمارۆدانێکی تاریک و ناوزڕاندن و شێواندنی بوو.
سادات لە ساڵی 1981دا دایکمی زیندانی کرد، نەک لەبەر دووبارەبوونەوەی بابەتەکانی دژی سیاسەتەکانی، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەرامبەری وەستا و لێیپرسی: لە سەردەمی جەنگدا؛ چۆن دەتوانێت درەنگ بێت و دواتر وتارێک لەسەر گرنگی کات پێشکەش بکەیت؟.
دایکم دەیگوت ماوەی زیندانیکردنم (3 مانگ)بوو، لە جوانترین قۆناغەکانی ژیانم بوو. ئەو لەناو زینداندا وەرزشی دەکرد، ڕوەکی دەناشت، لەسەر کلێنسی تەوالێت و بە قەڵەمی برۆ کە لە زیندانییەکەوە بە قاچاخ بۆی هاتبوو دەینووسی، یەکێک لە نایابترین کتێبەکانی بە ناوی بیرەوەرییەکانم لە زیندانی ژنان، کە دواتر وێنەکەی لەسەر بەرگی گۆڤاری تایمی ئەمریکی وەک کارەکتەری ساڵی 1981 دانرا و ڕۆیشتە ناو لیستی گرنگترین سەد ژنە کاریگەرەکان لە سەدەی بیستەمدا.
کاتێک دایکم ڕووبەرووی جەنگەکان دەبویەوە هەمیشە بە خۆڕاگری دەمبینی، متمانەی بەخۆی هەبوو، زەردەخەنەی دەکرد، تاڵە قژێکی نەدەلەرزی، تەنانەت چاوی نەدەتروکاند.
“شەریف حەتاتە” ی باوکم، کە بەهیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە، لەدایکبووی (13ی ئەیلوولی 1923-22ی ئایاری 2017) ژیاوە، هەموو پاڵپشتییەکی خۆی بۆ دایکم دە ڕبریبوو، خۆشەویستی بۆ دابین کرد بوو، شانازی پێوە دەکرد، لەکەناڵ و میدیاکاندا وەڵامی ئەو تۆمەتە قێزەونانەی دەدایەوە، کەسایەتییەکی هێمن و خۆڕاگری هەبوو بۆ هیچ کەسێک خۆی نەوی نەدەکرد، بە ئەزموونەکەی وەک خەباتگێڕێکی سیاسی ڕاهێنانی بە دایکم دەکرد کە چۆن ڕووبەڕووی ئەو تۆمەتانە ببێتەوە و ئاشکر و ئیدانەیان بکات، تۆمەتگەلێک کە لە ڕوکشەدا ئاینی بوو، بەڵام ناوەڕۆکەکەی سیاسی بوو.
لەیەک جیانابینەوە ئەمە قسەی باوکم بوو، کاتێک ویستیان لەدایکمی جیابکەنەوە، ئەوە بوو ڕەگەزنامە میسریەکەی کێشایەوە. هیچ پیاوێک یان هاوسەرێکی تر نەیدەتوانی یاوەری دایکم بکات لە پرۆژە شارستانیەکەیدا کە پاشگەزبوونەوەی تێدا نەبوو، پاڵپشتی بێت لەگەشتی نووسینەکانی و یاخیبوونە ڕیشەیەکەی. باوکم یەکەم کەس بوو کە پەرتوک و ڕۆمانەکانی وەرگێڕانە سەر زمانی ئینگلیزی. ئەویش وەک دایکم یاخیبوو، نووسەر و خەباتکارێکی سیاسی بوو، کە تامی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتە تاکڕەوەکانی کرد بوو، بەویستی خۆی و بە شانازی و ئیرادەیەکی بەرزەوە باجەکەی دابوو.
دایکم خۆی لەهەموو شتێک بێبەش کرد بوو، ئەو هیچی لەم جیهانە ناڕاست و چەوتە نەدەویست ئەوە نەبێت چەند کاتژمێرێک بە تەنها بێت و بێزارنەکرێت تاوەکو بنووسێت کە چۆن جیهان ڕاست و یەکسان بێت.
خەڵاتی نۆبڵ کە لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دایکم کاندید بوو بۆی، تاوەکو ساڵی 2021 هیچ گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو لای. ئەو دەیزانی کە لەپلەی یەکەم و دواجاردا خەڵاتێکی سیاسییە، لەلایەن یەکێک لە حکومەتەکانی وابەستەی دەستی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دەبەخشرێت، کەواتە چۆن وەریبگرێت، لە کاتێکدا ئەم دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە؟!
هەر چەندە سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دایکم لە زۆر ڕووە تێیدا ناوبانگ و جەماوەرێکی زۆری هە یە، بەڵام خەڵاتی ستێگ داگێرمان ئەو نووسەرە بەناوبانگەی سویدی پێبەخشرا کە بەڕوداوێکی خۆکوژی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، گوتیان هەر کەسێک ئەم خەڵاتە وەربگرێت ئەوا دوا بە دوای ئەوە نۆبڵ وەردەگرێت.
دایکم پێیوابوو ئەلفڕێد نۆبڵ بۆیە خەڵاتی نۆبڵی دامەزراند، تاوەکو پەردەپۆشی داهێنانی دینامیتی تێکدەرەکەی بکات، دە یگوت: خەڵاتی نۆبڵیش یەکێکی ترە لەو داهێنانە تێکدەرانەی کە لێدانە لە سەربەخۆیی ئەدەب و داهێنانەکانی تێکدەدات و لە بەرژەوەندی هەڵوێستە سیاسییەکاندا هونەری نووسین دەگۆڕێت بۆ کاڵایەکی بەکاربەر کە نرخی خۆی لە بازاڕی سەرمایەداریدا هەیە، کێبڕکێ لە نێوان نوسەراندا سازدەکات کە پێویستیان بەوە نییە و کارێکی جوانیش نییە بۆ کەسایەتیان.
دایکم نووسی: خەڵاتی وازهێنان لە خەڵاتەکان، دوای ئەوەی هەندێک کە س داوای ئەوەیان کرد کە بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانی میسری پێبدرێت، کە ملوانکەی نیلە، لەدوای چەندین خەڵات و ڕێزلێنان لەسەر ئاستی جیهاندا، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشووردا.
بۆ نموونە لە تونس هەندێک لە پەرتوکەکانی دەخوێنرێت. لە فەرەنسا و کەتەلۆنیا و ئیسپانیا و تونس و چەندەها وڵاتی دیکە خەڵاتی کۆماری وەرگرتووە. هەموو بەرهەمەکانی کە (80 پە ڕتووکن) وەرگێڕدراون بۆ 40 زمانی جیهانی، تەنانەت چینی و ژاپۆنی و فارسیش.
هەندێک جار کە دایکم لەو بارودۆخانەدا دەبینی کە ڕوبەڕووی دەبوویەوە، ئەوا هەستم بە دڵگرانی دەکرد. زەردەخەندەی بۆ دەکردم و دەیگوت: تۆ گرنگییان پێمەدە، ئەوان بەرگری لەبوونیان دەکەن، هیچ شتێک شک نابەن جگە لە چەکی هەرزان و هاوردە و بەسەرچوو، کە تاکە کاڵایەکە هەیانە. ڕۆژێک دێت کە ئەو چەکە ڕوو لەخۆیان بکات و بیانپێکێت، هەر کات دڕندەتر دەردەکەون ئە وا یەقینی ئەوەم لادروست دەبێت کە سەری مارە ژەهراوێکەم پێکاوە.
ساڵێک تێپەڕی بەسەر پشودانی هەمیشەیی دایکم و منداڵەکەم و “نەوال”ی خۆشەویستم، یەکشەممە 21ی ئازاری 2021، کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ، ڕۆژی دایکە.
لە ڕۆژی دایکی 2006دا نووسیم کە دەمەوێت ناوی دایکیشم لەگەڵ ناوی باوکمدا هەڵبگرم، وەک ڕێزێک بۆ دایکم، وەک دەربڕینێک لە ڕاستییەکی پاک و بێگەرد کە من خولقێنەری دایک و باوکمم، کە چی بە تۆمەتی ئینکاریم بۆ زانینێک کە لەناو ئایندایە ڕاپێچی دادگا کرام، چونکە ڕەچەڵەک لە ئیسلامدا دەگەرێتەوە بۆ باوک.
ناوکەداو (الحَبْلُ السُّرِّيُّ): ئەو کەناڵەیە کە کۆرپەلە بە مناڵدان دەبەسێتەوە. [1]