ناو: داهات
ناوی باوک: کاوە قادر
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
جۆری یاری: پایسکیلسواری
یانە: #یانەی وەرزشی برایەتی#
$ژیاننامە$
یاریزانی یانەی وەرزشی برایەتییە، یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراقە، لە ساڵی 1994 لە کۆیە لەدایکبووە، ئێستا 2022 لە #هەولێر# نیشتەجێیە.
لە یەکەم ڕۆژی دووەم قۆناغی ڕکابەرییەکانی پێشبڕکێی پاڵەوانییەتی پایسکیلسواری یانەکانی ئێراق بۆ کچان، کە ڕکابەرییەکانی لەسەر شەقامی 150 ی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە پێشبڕکێی (تاکی دژی کات 15 کم) لەکۆی یاریزانانی هەر 9 یانە بەژداربووەکەی خولەکە، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.[1]