ئاشتی بە ئاشتی، چێشتی بە چێشتی.
یەکێک بە ئاشناکەی دەڵێت: گەر بە دەستبەتاڵی بێیت بۆ لام، بە دەستبەتاڵی دێمەوە بۆ لات، گەر بە دەست پڕیی و بە چەوری بێیتە لام، بە دەست پێڕی و بە چەوری دێمەوە لات هەروەها ئەگەر ئاشتیم لەگەڵ بکەی، ئاشتیت لەگەڵ دەکەم، ئەگەر شەڕم لەگەڵ بکەی، شەڕت لەگەڵ دەکەم. [1]