ئاشتی دوای دەعوا، خۆشتر لە حەڵوا.
ئاشتی دوای شەڕ خۆشە.
بە دوو کەس یان دوو لایەنی شەرکەر دەوترێت کە واز لە شەڕ بهێنن و دان بە هەڵەکانی خۆیاندا بنێن، پەشیمانببنەوە و ئاشتببنەوە پاشان شیرینی ئاشتبوونەوە ببەخشنەوە، ئەمە بە زۆری لای کەس و لایەنە دڵفراوان و بەخشندەکان بوونی هەیە، وەک نەریتێک لای کورد جێگەی ڕێزە. [1]