ئاشتی کتک و مشک، پرسەی بەقاڵە.
ئاشتی کتک و مشک.
ئاشتی گوربە و مشک، پرسەی قەسابە.
پشیلە و مشک یەکبگرن دووکانی بەقاڵ یان قەساب هیچی تیانامێنێ، بە کەسێک دەوترێت کە دوو دوژمنی سەرسەختی هەبێت، لە بارودۆخێکی تایبەتیدا، هەر دوو دوژمنەکە لە دژی یەکبگرن پاشان پلانی خراپی بەرانبەرەنجامبدەن و تۆلەی ڕەفتارەکانی ڕابردووی لێبکەنەوە. [1]