ناو:عوسمان
ناوی باوک:مستەفا
نازناو: عوسمان خۆشناو
عوسمان خۆشناو-شاعیر و نووسەر
نووسینی: خالید عومەر
ناوی تەواوی (عوسمان مستەفا ئەحمەد) ە، ساڵی
1926 لە شاری
کۆیەکۆیە لە دایک بووە، بە نەژاد خۆشناوی گوندی سوسێ یە، خۆشناو تاقانەی باوک و دایکی بووە، لە حەوت ساڵی چووەتە بەر خوێندن و لە تەمەنێکی زووی هەرزەکاریدا باوکی دەمرێت و بەرپرسیارییەتی گەورەی خێزانی دەکەوێتە ئەستۆ، خۆشناو وەک زۆربەی ئەدیب و نووسەرانی سەردەمی خۆی بەرگریکار بووە لە خەباتی نەتەوەیی و دونیای کوردایەتی و داکۆکی کردن لە کێشەی ڕەوای نەتەوەکەی، بێ بەش نەبووە لە زیندانی و دەربەدەری و هەموو جۆرە ئازارێک و ئەشکەنجەیەکی چەشتووە، هەر لە ئازاری دەروونی و جەستەیی و زیندانی و برینداری و خۆ حەشاردان و دەربەدەری، پیاوێکی زۆر بە جەرگ بووە لە زیندانی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی پێشوو، سەبارەت بە دونیای ئەدەب و نووسینیشی خۆشناو هەر لە سەرەتای ژیانییەوە خولیای ئەدەبیات و هۆنراوە و نووسین بووە، خاوەنی چەندین هۆنراوەی جوان و نووسینی بە پێز بووە هەتا لە ناوەندی چلەکان و سەرەتای پەنجاکان وەکوو شاعیرێکی نوێخواز و سەردەمیانە هاتۆتە مەیدان بە بڵاوکردنەوەی بەهەرمەکانی، (بەستەی باوەڕ)
1958 لەلایەن دکتۆر جەمال نەبەز و محەمەد تۆفیق وەردی لە بەغدا بە چاپ گەیەنرا چونکە شاعیر لەو کاتەدا دوای زیندانی لە دوورخراوەی بەدرە بووە (منفی)،
1959 لە
کەرکووککەرکووک دووەم بەرهەمی هۆنراوەی بە ناوی (ئاوازی ژیان) لە کەرکووک بە چاپ گەیشت، هەر لەو ساڵەدا لە (الاتحاد الادبائ العراقیین) بە سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی کەرکووک هەڵبژێردرا لەلایەن ڕۆشنبیران و نووسەرانی شارەکە، لە ساڵانی شەستەکان بەشداری لیژنەی نووسینی گۆڤاری (شەفەق) بە زمانی کوردی و عەرەبی کردووە، وێڕای بایەخدانی بە نوێیایەتی لە هۆنراوەدا چەندین وتاری لەسەر نوێخوازی لە هۆنراوەدا نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە، ساڵی
1970 -1971 بۆ دووەم جار بە سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی کەرکووک هەڵبژێردرایەوە، لە ساڵانی کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری ژیان لە سەردەمی ڕژێمی
بەعسبەعسی بەرهەم و نووسینەکانی کەمتر بڵاوکردووەتەوە، بەڵام لە دووای ڕاپەڕینی
1991 توانی ژمارەیەک لە بەرهەمە ئامادە کراوەکانی چاپ بکات لە وانەش (مەرگ و لەدایک بوونەوەیەکی نوێ) لە ساڵی
1999 چاپکرا، یاداشتنامەی ژیانی شاعیر بە ناوی (گەڵا وەریوەکان) لە ساڵی
2007 لە
هەولێرهەولێر چاپکراوە، (کۆیە لە ڕەوتی شارستانییەتدا) بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵە نووسەرێکی کورد لە
2009 هاتە بەرهەم، کەرکووک لە ئامێزی مێژوودا
2010 لە هەولێر بە چاپ گەیشت، ئەو بەرهەمانەی کە ئامادەی چاپن و دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە (دزی خۆر لێ هەڵاتوو -شانۆگەری لە دوو بەرگدا) (چاوی خۆزیا پەخشانە هۆنراوە) (کۆیە -کۆسار -کۆ -پایتەختی هاوینەی سەلجوقیەکان)، وێڕای ئەم بەرهەمانە و کۆمەڵێک نووسین و وتاری جیاجیا کە لە سەردەم و ڕۆژگاری جیاوازدا بڵاوی کردونەتەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا کە نووسەر نەپرژایە سەر ئەوەی کۆیانکاتەوە، خۆشناوی نووسەر و شاعیر خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز وبەتوانا و ڕۆشنبیربوو، پیاوێکی خزم دۆست بوو بە سەلیقە و مەجلیس گەرم بوو لەنێو دۆست و برادەرانی بۆیە هەمیشە ماڵێکی ئاوەدان و پڕ میوان و دەرگای واڵابووە بۆ هەمووان بەڵام بە کۆچی ناوەختی حەبیبەکەی تووشی تەنیایی و زەحمەتی گوزەرانی ژیان بوو، بۆیە لەو دوو ساڵەی کۆتایی ژیانی هەستی بەتەنیایی و بێ کەسی دەکرد و یاخی بوو لە ژیان و ئاواتی مەرگی دەخواست وەکوو لەم چەند دێڕەدا دەڵێت:
دەزانن من لە دنیای ڕوون ئەمیری دەوڵەتی دڵ بووم
لە باخی کوردەواریدا گوڵی ئاواتی سەرچڵ بووم
لە ناکاو گەردەلوول هات و ئیمارەی ژینمی تێکدا
دەبینن خانە وێران و ئەسیری باوەشی گڵ بووم
کە دێوی مەرگی ڕەش هات و گوتی کوا گیانی شیرینت
گوتم بێچوەکی بێ نازە لە زاری ئەژدیهادایە
چ تۆ بیبەیت چ ئەو بیخوات لە بۆ من هەر وەکوو یەکە
دەبا دەرچم لەم ژینەدا ڕزگاری گیانمی تێدایە
بەداخەوە لە ڕۆژی
24-06-201524-06-2015 دوای مانگێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی خۆشناو لە ماڵی خۆی لە شاری هەولێر لە تەمەنی 89 ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و گیانی پاکی بە خاک سپاردو ماڵاوایی یەکجارەکی لە ژیان و لە دنیای ئەدەب و نووسین کرد.
ئەم ژیاننامەم لە سروەی بەیانی کچی شاعیر وەرگرتووە لە 23-1-2020 بە دەسکاریەوە
[1]