ناو: سەفین
ناوی باوک: عەبدولرەزاق
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #02-03-1966#
$ژیاننامە$
نووسینی: خالید عومەر
ناوی تەواوی (سەفین عەبدولرەزاق عەبدولقادر عەلی) ە، لە #02-03-1966# لە گەڕەکی (قەڵات) ی شاری کۆیە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زانست و دوانەوەندی لە قوتابخانەی حاجی قادر لە کۆیە تەواوکردووە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی موسڵ 1987-1986، دەرچووی زانکۆی کۆیە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ئێستا سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی کۆیە و سەرۆکی تیپی باواجی و مامۆستا و سەرپەرشتاری گرووپی سەنتەری گەنجانی کۆیە، ساڵی 1996 ژیانی هاوسەری لەگەڵ (هەڵاڵە) خان پێکهێناوە و دوو منداڵیان هەیە بەناوی (مەتین و موبین) هەردووکیان ژەنیاری کلارنێت و پیانۆن، ساڵی 1979 بەشداری خولێکی مۆسیقای کردووە لە چالاکی قوتابخانەکان بە سەرپەرشتی هونەرمەندان (زاهیر محەمەد-سەردار ئەحمەد-ئەنوەر تاهیر-شێرکۆ محەمەد) ، هەر ئەو ساڵە دەبێتە دەسپێکی کاری هونەری، ساڵی 1984 وەکوو یەکەمین بەرهەم بەشداری کردووە وەک مۆسیقا ژەن و ئامادەکاری مۆسیقا لە گۆرانی (دڵی بردم) بە دەنگی هونەرمەند (حەمە بگرەز) کە بەرهەمێکی فۆلکلۆری بووە لە ناوچەی کۆیە ئەو کاتە پۆلی سێی پەیمانگا بووە، چەندین بەرهەمی سروود و گۆرانی بۆ هونەرمەندان ئامادە کردووە و ئاوازی بۆ داناوە وەکوو (تاهیری خەلیلی-ئیبراهم سابیر) و کۆرس (ئیسماعیل شەیدا-#شنۆ# ئیبراهیم-لەنجە ئازاد-پاوان بەکر) لە سروود و گۆرانییەکانی کە لە قوتابخانەکانی کۆیە دەوترێتەوە قەومی کورد لە هۆنراوەی فایەق بێکەس یادی نەورۆز و ڕاپەڕین لە شعری شوان ئەحمەد مام عەلی شیرینە نیشتمانم لە شعری دایکی سۆلاڤ، کۆی بەرهەمەکانی زیاتر لە (35) بەرهەمە کە زۆربەیان لەگەڵ تیپی باواجی و گرووپی چالای قوتابخانەکان وسەنتەری گەنجان و ئێران تۆمار کراون، لەگەڵ زۆربەی تیپ و گرووپەکانی کوردستان کاری کردووە لەوانە (تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە-سەنتەری گەنجانی کۆیە-چالاکی قوتابخانکانی کۆیە-کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە کۆیە-گرووپی سێوە-تیپی #ڕانیە#-تیپی #ڕواندز#-تیپی زۆزگ لە ڕواندز-تیپی مۆسیقای #دهۆک# کە مامۆستا دڵشاد سەرپەرشتی دەکرد-کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی #سلێمانی#) ، ئەندامی فەخری گرووپی (چل دەف) ە کە چەندین بەرهەمیان پێشکەش کردووە بۆ گۆرانیبێژانی وەک (بەهروزی تەوەکولی) کە خەڵکی #سنە#یە کۆنسێرتەکەی لە تاران بوو لە تالاری میلاد، بەشداری کردووە لەگەڵ گرووپی (ئەربابای بانە-کانزا لە #سەقز#-زیرەک) لە #بۆکان# تیڤی #مەهاباد# بۆ گۆرانیبێژان (جەعفەر ماملێ-محەمەدی دانش) ، هەروەها بەشداری کردووە لە تۆمار کردنی شریتێک بۆ حەسەن دەرزی بە ڕاستەوخۆ دەنگ و ڕەنگ کە تازە کامێرای ڤیدیۆ هاتبوو بۆ ئێران، ساڵی 1993 لە ئەڵمانیا بەشداری کردووە لە ڤیستیڤاڵی نێو نەتەوەیی لەگەڵ تپی باواجی، لە کۆیە لەناو هونەرمەندانی سەردەمی زێڕین لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەر بۆ ماوەی (9) ساڵ سەرۆکی بەش بووە، لە ساڵی 2011 دەستی لەکار کێشاوەتەوە بەهۆی چونەوەی بۆ زانکۆ، چونکە یاسای وەرگرتنەوەی زانکۆ وابووە کە دەبێت لەسەر میلاکی پەروەرودە بیت ئەمیش ڕاژەکەی گواستۆتەوە بۆ پەروردە بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدات،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 21-8-2021[1]