ئاغاژنی سەرچەپەرێ، پشیلەکە هات دووگەکە بەرێ، بێزی نەهات ختەکە کەرێ.
چەپەر: بە دەرگای ئاغەڵ دەوترێت کە بە تامان شووڵی دار چنرابێ (فەرهەنگی خاڵ) بە یەکێک دەوترێت لەبەر کەللەڕەقی و سەرشێتی خۆی، زەرەر و زیان لە خۆی دوورنەخاتەوە، پرسوورا بە کەسی لەخۆی گەورەتر نەکا، لە ئامۆژگاری کردنیشدا، بەگوێی کەس نەکات و بەردەوام لە زەرە دابێ، واتە: بەدەستی خۆی لەقە لە ڕسقی خۆی بدا و خۆی تووشی زیان بکات.[1]