ئاگری داری بی و هاواری گۆران بێکەڵکە.
داری بی لەبەر ئەوەی لە ئاودا گەورە ئەبێ، تەڕوبڕە و بەکەڵکی سووتان نایەت و دووکەڵی زۆرە، هەروەها (گۆران) بە کوردانی نیشتەجێ دەوترێت کە لەلایەن کوردانی کۆچەرییەوە بەکەم تەماشائەکران چونکە کۆچەرییەکان بەردەوام لە جووڵەدابوون و مرۆڤی ئازادبوون، گۆرانەکانیش لەبەر ئەوەی نیشتەجێبوون بە کەسان تەمەڵ سەیرکراون. [1]