ئاگری پێوەنێیت، بۆسۆی لێنایە.
ئاگری پێوەنێیت، بۆسۆی لێهەڵناسێ.
بۆسۆ: بە بۆنی پەڕۆی سووتاو دەوترێت (فەرهەنگی خاڵ) بە یەکێک دەوترێت کە تەواو دەست کوورت و هەژار و ڕووتوقوت و بێبەرگ بێت، لە ماڵ و سامان و سەروەتی دنیادا، خاوەنی هیچ نەبێت، ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی و گولەمەرگیی بەڕێبکات، چاوەڕێی دەست و گیرفانی خەڵک بێت، بۆ هاوکاری. [1]