ئاو ببڕێ لە ڕۆخانە، خۆ نابێ بە بێگانە.
ڕۆخانە چەمێکی گەورەیە لە باشووری کوردستان (فەرهەنگی وشەنامە) چوار وەرزەی ساڵ ئاوی پیدا دەروا. ئەشێ چەمێکی گەورە ئاوی لێببڕێ و وشک بێ بەڵام ناشێ کەسووکار حاشای لێبکرێت و بکرێت بە بێگانە، کەس گەر خراپیش بێت هەر کەسە، بێگانەش هەر بێگانەیە. [1]