ئاو لە دنگا ئەکوتێ.
دنگ: دۆڵێکی دارینە بڕک و ساوەر تێدا ئەکوترێ، (فەرهەنگی خاڵ) پێش دەرترێ: دەسکەوان لە ماددەی زەرد درووست دەکرێ، گەر ئاوی تێدا بکوترێ، هیچی لێ شین نابێ، بە یەکێک ئەوترێ کە بەتەمای شتێک بێت و هەوڵوتەقەڵای بۆ بدا و هیچی لەبارەیەوە دەستی نەکەوێت.[1]