ئاو لەسەر زوڵفی ئەتکێ.
زوڵف: ئەو بەشەی پرچی خانمێکە کە بەلای شانیدا دێتەخوار، دڵۆپە ئاو (شەونم) ، بەیانیان لەسەر پەرەی گوڵ ئەتکێ، دیمەنێکی ئەفسووناوی جوانە، پەندەکە بۆ خانمێکی زۆر گەنج و جوان بەکاردێ کە وەک شەونی سەر پەرەی گوڵ ناسک بێت و کەسانی شەیدای زۆربن. [1]