ئاو و ئاور ئامانیان نییە.
ئاور: ئاگر، مرۆڤ چ بکەوێتە ئاگرەوە ئەسووتێ چ بکەوێتە ئاوەوە ئەخنکێ، لە هەر دوو ئەگەرەکەدا، کەسەکە ژیانی کۆتایی دێت و دەمرێ، واتە: دوو شتی ترسناکن کۆتایی بە ژیانی مرۆڤ دێنن، پێویستە لە ئاستی کۆمەڵگەدا، هێندە وشیاریی هەبێت، خۆیان لێبەدوور بگرین.[1]