ئاوی گۆزەڵە جامی قوڕ بشکێنێ، نرخی ئەدا.
کورد لە مێژوویەکی کۆنەوە، مەرکانە و گۆزە و گۆزەڵەی، بۆ شەویکردنی ئاو بەکار هێناوە و ئاوی تێدا سارد کردووە هەروەها جامی قوڕینیش بۆ ئاو خواردنەوە بەکارهێناوە، لە کاتی کارکردندا، ئامێرێک بەدەست وەستاوە بشکێ، ئاساییە و نرخەکەی نادرێ، کورد دەڵێت: گۆزە بەدەست کابانەوە بشکێ، تەقەی نایە.[1]