ئاوی سوێر تینوێتی ناشکێنێ.
ئاوی سوێر بۆ خواردنەوە ناشێ و تینوێتی زیاددەکات، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە بە هەموو شتێک دەوترێت کە پێچەوانەی مەبەست کاربکات و ئەنجامی خراپ بپێکێ، واتە: کەسێک لە گەرمەی کارکردندا، نەیارێکی بۆ پەیداببێ، بەپێچەوانەی ئەمەوە کاربکات، لە پێناوی شکاندنی بەهای کارەکەی ئەم.[1]