ناو: خدر
ناوی باوک: عەلی قادر
نازناو: خدر خەرابەدراوەیی
خدر خەرابەدراوەیی- حەیران بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (خدر عەلی قادر) ە، لە هۆزی (بلباس) ە، ساڵی 1914 لە گوندی (خەرابەدراو) ی سەر بە ناوچەی #بەڕانەتی# لەدایک بووە، خوێندەوار نەبووە، چوار ژنی هێناوە و (12) منداڵییان بووە، ژیانی بە سەپانی و جوتیاری و کرێکاری و کاسبی هەمەچەشن بردۆتە سەر، بەستە و مەقامی دروێنە و ساوار کوتانەوە و حەیران و بەیتی زەمبیل فرۆش و ئایشەگوڵ و بەیتی دینی زۆر باش زانیوە، دەنگی حەیران بێژان (حەسەن حەیران و سەعیدی حاجی عەوڵای قەڵانچۆغانی) پێ خۆش بووە، لە سەرەتای حەیران ووتنیدا سوودی لە (سەیدە کۆر)وەرگرتووە، لە ماوەی ژیانیدا (3) کاسێتی بۆ تۆمارگاکانی هەولێر تۆمار کردووە، یەکەم کاسێتی لە ساڵی 1958 بۆ تۆمارگای (عەبدوللەتیفی چەخماخچی) و دووەم کاسێتی بۆ تۆمارگای (جیهان) مامەند نادر و سێیەم کاسێتی بۆ یەحیای کوڕی خاوەنی تۆمارگای (مەسیف) لاتۆمار کرووە، بەداخەوە بەرواری کۆچ کردنیم دەست نەکەوت.
سەرچاوە – کتێبی سەربردەی کۆمەڵە حەیران بێژێکی کورد[1]